بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧٦٤ کۆی سەردان: ٩١٧٢١٨
پرسیار لەوێنەدا
ئایا گوێگرتن وسەیر کردنى گۆرانى شەڕە بەند دروستە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
خوداى گەورە دەفەرمووێ: [وَمِنْ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُواً أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ] لقمان: ٦ 
واتە: «هەندێ لە خەڵكی هەیە كە قسە وباسی بێ سوود دەكڕێ، جا بە هۆی كڕینی ئەو قسەو وتە بێ بایەخانەوە خۆی‌و خەڵكی چەواشە دەكات‌و گومڕا دەكات، بە بێ ئەوەی عیلم‌و زانستێكی هەبێ، وە شوێن كەوتنی دینی خودا‌و ئایەتەكانی قورئانیش دەكاتە جێگای گاڵتەو لاقرتێ، ئەوانەی ئەو كارانە دەكەن سزایەكیان بۆ هەیە كە سوكو ڕیسوایان دەكات‌و ئابڕویان دەبات».
«عبدالله»ی كوڕی«مسعود» خوای لێ رازی بێ، لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەفەرموێ: سوێند بێ بە خودا مەبەست لە : [ لَهْوَ الْحَدِيثِ« قسەوباس‌و ووتەی بێ سوود»: بریتییە لە گۆرانی .(1) 
«أبو عامر »و « أبو مالك الأشعري » لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی: «لَيَكُونَنَّ مِنْ أُمَّتِي أَقْوَامٌ يَسْتَحِلُّونَ الْحِرَ وَالْحَرِيرَ وَالْخَمْرَ وَالْمَعَازِفَ ».(2 ).
واتە: « بەدڵنیایەوە لە ناو ئوممەتەكەی مندا كە سانێك پەیدا دەبن‌و ڕاست دەبنەوە زیناو حەریرو عارەق‌و مۆسیقا حەڵاڵ دەكەن »
«أنس» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی: « ليكونن في هذه الأمة خسف وقذف ومسخ وذلك إذا شربوا الخمور واتخذوا القينات وضربوا بالمعازف ».( 3).
واتە: « لە ناو ئەم ئوممەتەدا ڕۆچوون بە ناخی زەویداو بارینی بەردو گۆڕینی شێوەی مرۆڤ بۆ دیمەنی ئاژەڵ‌ ومەیمون ڕوو دەدات، ئەویش كاتێك ڕودەدات كە ئەمانە پەیدابوو: خواردنەوەی عەرەق وئافرەتی گۆرانی بێژو لێدانی مۆسیقا‌و زوڕنا »
وە سەبارەت بە شەڕە بەند
لەڕاستى دا ئەوەى کە بۆ ئێمە باس کراوە زۆربەى ئەو شەڕە بەندانە قسەى زۆر بێ ماناى تێدا بەکاردەهێنرێت ئەمە جگە لەوەى پارەیەکى زۆر دەدرێ بەو کەسانە کە ئەمانە هەمووى تاوان و خراپەیە و سەرف کردنى ئەو پارەیە لەو کارە حەرامە دەبێتە مایەى حەسرەت و پەشیمانى لە قیامەتدا و خواى گەورە پرسیار لە هەموو کەسێک دەکات کە ماڵ و پارەکەى چۆن پەیداى کرد و لە چی دا سەرفى کرد
جا ئەوەى بە ئێمە وتراوە لەنمونەى ئەو شەڕە بەندانە دەڵێ :
من ئاوم تۆ بەرمیلى 
من میسى تۆ ڕۆناڵدۆ
من دەخیلەم تۆ پارە
وە زۆر شتى بێ مانایی تر
بەڵام ئەوەى جیگەى داخە خەڵکێکى زۆر تەماشاى ئەم جۆرە گۆرانى و شەڕە بەندانە دەکەن ، لە کاتێکدا لە ڕۆژی قیامەتدا هیچ کەسێک هەنگاوێک نانێت تاوەکو ئەم چوار پرسیارەى لێ نەکردێت

1- سەبارەت بە تەمەنی لە چیدا بە سەری بردووە ؟
2- وە سەبارەت بە زانستەكەی ئایا كردەوەی پێ‌ كردووە ؟
3-وە سەبارەت بە پارە و ماڵەكەی چۆن پەیدای كردووە و لە چیدا خەرجی كردووە ؟
4- وە سەبارەت بە لاشەی لە چیدا بە كاری هێناوە و دایهێناوە ؟
بۆیە ئەبێت خەمی قیامەتی خۆت بخۆی چونكە والله بەتەنها دەتنێژن
بەتەنها زیندو دەكرێیتەوە
بەتەنها ڕادەوەستی
بەتەنها موحاسەبە دەكرێی
بە تەنها بەسەر پردی سیرات تێدەپەڕی
هیچ كەس ناتوانێت هیچت بۆ بكات تەنها كردەوەی خۆت نەبێت
جا بەختەوەر ئەو كەسەیە كە لە دنیادا كاتەكانی لە چاكەدا سەرف كردبێت و وەڵامی ئامادە كردبێت بۆ ئەو ڕۆژە سەختە و كارێكی نەكردبێت كە نەتوانێ وەڵامبداتەوە و شەرم بكات لە كردەوەكانی  



سەردان: ٥٨٠ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان

ئەگەر دوو خێزانت هەبوو لە یەك كاتدا دروستە بچیتە لای هەردووكیان لەسەر یەك جێگە؟زۆر جار پێم دەڵێن سەلام لە دایکت یان باوکت بکە منیش بیرم دەچێ سەلامەکە بگەینەم ئایا تاوانبارم؟