ئایا طالب عیلم بە کتێبی فەرمودە دەست پێ بکات یان بە کتێبە فیقهیەکان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا طالب عیلم بە کتێبی فەرمودە دەست پێ بکات یان بە کتێبە فیقهیەکان؟
پرسیار:

هەندێ لە فێرخوازانى زانستی شەرعی بە کتێبی فەرمودە دەست پێدەکەن نەک کتێبە فیقهییەکان ـ هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە کتێبە فیقهیەکان خاڵین لە بەڵگەی قورئان و سونەت ـ ئایا ئەوە ڕاستە؟؟

ئەوەی کە من دەیبینم ئەوەیە کە فێرکار پێش هەموو شت لە تێگەشتن لەکتێبەکەی خوای گەورەوە دەست پێبکات لەبەرئەوەی خوای گەورە دەفەرموێ:
(كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ إِلَيْكَ مُبَٰرَكٌ لِّيَدَّبَّرُوٓا۟ ءَايَٰتِهِۦ وَلِيَتَذَكَّرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ ) ص:29
واتە: " ئه‌م قورئانه‌ کتێبێکی پیرۆزه‌ ناردوومانه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆتۆ بۆ ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ئایه‌ته‌کانی وه‌ خاوه‌نانی بیرو ژیری په‌ندی لێ وه‌ربگرن."
لەبەر ئەوەی قورئانی پیرۆز پێویستی بەهیچ شتێک نیە بۆ سەلماندنی چونکە بەشێوەیەکی تەواتور سەلمێنراوە ـ بەڵام سونەت ڕاست و هەڵبەستراو و لاوازی تیایە و پێویستی بە سەلماندن و بەڕاست زانین هەیە و پاشان هەروەها پێویستی بەهەموو لایەنەکانی تری سوونەت هەیە ــچونکە پێ ئەچێ کەسێک فەرمودەیەکی پەیامبەری پێ بگات و دەکرێ سەبارەت بە تایبەتکردنی شتێکی گشتی هاتبێ ـ یاخود بۆ بەرتەسک کردنەوەی شتێکی ڕەها و گشتگیر بێ ـ یاخود ئەو فەرمودە نەسخ بوبێتەوەو ئەو نەیزانێ ـ هەر بۆیە ئەو کەسانەی کە تێگەشتنیان تەنها بەندە لەسەر فەرموودە هەڵەی زۆر دەکەن هەرچەندە گومانمان نیە کە فەرمودە و سونەتی پەیامبەری خوا بنچینەیەکن لە بنچینەکانی ئیسلام و هەروەک قورئانی پیرۆزە لە ڕووی کارپێکردن پێیەوە ئەگەر هاتوو سەلمێنرا کە فەرمودەیەکی ڕاست و سەحیحەـ
بەڵام سەبارەت بەو بانگەشەیەی کە گوایە کتێبە بنچینەییەکانی فیقهی بەڵگەیان تێدا نیە و خاڵین لە ووتەی خواو پەیامبەرەکەی ـ بەڵێ زۆربەی کتێبە فیقهیەکان کەمترین بەڵگەیان تێدایە بەڵام بەڵگەی زۆر لە ڕاڤە و شەرحەکانیاندا هەیە و بەتایبەت ڕاڤە و شەرحەکانیان پڕن لە بەڵگە کە بۆ شیکردنەوەی ووشەکانیان و ڕونکردنەوەی واتاکانیان دانراون ۰
هەربۆیە وای دەبینم کە مرۆڤ لەپێشترە لە قورئانی پیرۆزەوە دەست پێ بکات و دووەم جار بچێ بۆ ئەو کتێبە فیقهیانەی کە پشتبەستوون بە بەڵگەی قورئان و سونەت چونکە بەو شێوەیە دەتوانێ کۆنتڕۆڵی هەڵسوکەوتی بکات و تێگەشتنەکانی ڕاست بکاتەوە۰
بەڵام گەر لێمان بپرسن کە ئایا لەبەرکردنی مەتنێکی فیقهی باشترە یاخود لەبەرکردنی مەتنێکی پوختەی فەرموودە؟
وای دەبینم و پێم باشە کە مەتنێکی کورتکراوەی فەرمودە لەبەر بکات وەک (عمدۃ الاحكام) (بلوغ المرام)
بەڵام نابێت وازیش بێنێ لە ووتەو تێگەشتن و ڕاڤەی زانایانی زانستی شەرع و فیقهی۰

شێخ محمد بن صالح العثیمین

سەردان: ٣,٣٧٢ بەش: ئادابەکانى طالب عیلم