ئایا حوکمى تاشین و لابردنى مووى دواوە (کۆم) چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوکمى تاشین و لابردنى مووى دواوە (کۆم) چیە؟

شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
تاشینى مووى دواوە (کۆم) لە ڕەفتارە سروشتیەکان نیە بەڵام گەر زۆر بوو ئەبێ لابدرێ و بتاشرێ بۆ ئەوەى پیسى نەگرێتە خۆى .
هەروەها زانایان لابردنی موو دابەش دەكەن بەسێ‌ بەشەوە :
1- ئەوەی دەقی لەسەرە حەرامە لایبەریت وەكو ڕیش و برۆی پیاو و ژن .
2- ئەوەی دەقی لەسەرە پێویستە لایبەریت وەكو سمێڵی پیاو و بن باڵ دامێنی پیاو و ژن .
3- ئەوەی دەقی لەسەر نەهاتووە و شەرع لێی بێدەنگ بووە ئەمەیان دەگەڕێتەوە بۆ ویستی مرۆڤ خۆی ویستی لێبێت لایدەبات ، ویستی لێبێ دەیهێڵێتەوە ، وەکو مووى قاچ و سینگ . والله اعلم .
بۆ زیاتر شارەزابوون بگەڕێرەوە بۆ (مجموع فتاوی ورسائل الشیخ ابن عثیمین) مجلد (11) باب السواك وسنن الفطرة.

سەردان: ١٠,٣٥٥ بەش: شتە پیسەکان و پاککردنەوەیان