ئایا دروستە مووى سەرم بیچێنمەوە؟ چونکە سەری من کەچەڵی تێدایە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە مووى سەرم بیچێنمەوە؟ چونکە سەری من کەچەڵی تێدایە؟

چاندنی قژ : بریتیە لە گواستنەوەی تاڵە قژ لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر کە سەری ئەو کەسە خۆیەتی، وە حوکمی ئەم کارە ئەوەیە کە دروستە، چونکە ئەمە پێی دەوترێت لابردنی عەیب، نەک گۆرینی دروستکراوێکی خوا.

پرسیار کرا لە شێخ محمد بن صالح العثیمین - ڕەحمەتی خوای لێ بێت - :
ئەو کەسانەی کە تووشی کەچەڵی ئەبن قژیان بۆ دەچێنرێت، کە لە پشتی سەریان مووەکان دەردەکرێن و لەو شوێنانە دەیچێنن کە تووشی کەچەڵی بووە، ئایا ئەم کارە دروستە؟
لە وەڵامدا فەرمووی:
بەڵێ دروستە؛ چونکە ئەمە دەچێتە ژێر بابەتی گێڕانەوەی دروستکراوی خوا، وە هەروەها بریتیە لە لابردنی عەیب، بریتی نیە لە زیاد کردنی جوانی زیاتر لەوەی کە خوا دروستی کردووە، وە ئەمە بریتی نیە لە گۆڕینی دروستکراوی خوا، بەڵکو گێڕانەوەی ئەو بەشەیە کە کەمی کردووە و لابردنی عەیبێکە، وە چیرۆکی ئەو سێ کەسەی کە یەکێکیان کەچەڵ بوو ڕوونە لاتان، ئەوەبوو کە حەزی کرد خوا قژەکەی بۆ بگێڕێتەوە، پاشان مەلائیکەتەکە مەسحی کرد و خوای گەورە قژەکەی بۆ گێڕایەوە، قژێکی جووانی پێ بەخشی.
" فتاوى علماء البلد الحرام " ( ص 1185 ) .
ئەو فەرموودەیەی کە شێخ ابن عثیمین - ڕەحمەتی خوای لێ بێت - ئاماژەی پێی کرد لە صحیح بوخاری بە ژمارە ( 3277 ) وە لە صحیح مسلم بە ژمارە(2964)هاتووە.

سەردان: ٢,٩٩٤ بەش: هەمەجۆر