ئایا نوێژى تەراویح بەس تایبەتە بە مانگى ڕەمەزانەوە؟یان دەتوانى لە جگە لە ڕەمەزانیش بیكەى؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نوێژى تەراویح بەس تایبەتە بە مانگى ڕەمەزانەوە؟یان دەتوانى لە جگە لە ڕەمەزانیش بیكەى؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
نوێژى تەراویح بریتى یە لە شەو نوێژ لە ڕەمەزاندا بێت یان جگە لەڕەمەزان ئەوەندە هەیە لەڕەمەزاندا ناونراوە تەراویح لەزاراوەى زانایاندا بەوەش ناونراوە كە لە دواى چوار ڕكات هەندێك پشوو وەردەگرن پاشان هەڵدەستن بۆ ئەوانى تر لە ڕاستیدا نازانم بەڵگە لەسەر ئەم پشووە هەیە یان نا بەڵام ئەصڵ ئەوەیە كە نەبێت مەگەر بەڵگە هەبێت ئەوكاتە ئێمەش باوەڕى پێ دەكەین بەهەرحاڵ تەنها ناوە بەڵام خودى كارەكە یەك شتە ئەوەتە پێغەمبەرى خوا بە (قیام اللیل) ناوى بردووە وە لە(أبو هریرة) وە دەگێڕنەوە كە ئەڵێ: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى:: (من قام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ماتقدم من ذنبه) رواه الجماعة.
واتە: هەركەس لەشەوانى ڕەمەزاندا شەو نوێژبكات باوەڕى پێى هەبێت و بەتەماى پاداشتى هەبێت لاى خواى گەورە لە تاوانەكانى پێشووى دەبوررێت.
عائشە ڕەزاى خواى لێ بێت دەفەرموێ:: (أن النبي ما كان يزيد في رمضان ولا في غيره على احدى عشرة ركعة) رواه الجماعة.
واتە: پێغەمبەرى خوا لەڕەمەزان و غەیرى ڕەمەزانیشدا لە یانزە ڕكات زیاترى نەكردووە. ئەمەش بەڵگەی ئەوەى تیادایە كە تەراویح تایبەت نى یە بەڕەمەزانەوە بەبەڵكو جگە لەڕەمەزانیشدا هەیە بەڵام زانایان ناویان نەناوە تەراویح هەر لەسەر ئەسڵەكەى خۆى ناویان ناوە (قیام اللیل) وەك خواى گەورە لە سورەتى المزمل دەفەرموێ: [قُمْ اللَّيْلَ إِلاَّ قَلِيلاً]
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٠٤٠ بەش: نوێژى تەراویح