ئایا دروستە باوک و کوڕێک دایک و کچێک بخوازن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە باوک و کوڕێک دایک و کچێک بخوازن؟
پرسیار:

ئەگەر پیاوێک ئافرەتێکی تەڵاقدراو مارە بکات و بیهێنێ هەردووکیان کوڕ و کچیان هەبێ لە هاوسەرگیری پێشویان ـ ئایا جایز و ڕێپێدراوە کوڕەکانی یەکێکیان هاوسەرگیرى بکات لەگەڵ کچی ئەوی تر؟

بەڵێ ـ ئەگەر پیاوێ ئافرەتێ بێنێ و هاوسەرگیری لەگەڵ بکات کە هەردووکیان کوڕ و کچیان هەبێ ـ ئەوا دروستە و ڕێپێدراوە کە کوڕی یەکێکیان هاوسەرگیرى لەگەڵ کچی ئەوی تریاندا بکات لەبەر نەبوونی هیچ رێگریەک لەو بارەوە ۰
ابن قودامەی مەقدەسی بەڕەحمەت بێ لە المغنی دا (۹/۵۲۵) دەفەرموێ :
(حەرام نیە هاوسەرگیری و هێنانی کچانی خێزانی باوک لەبەر ئەوەی ئەوان (ژنانی باوک) حەرامن چونکە حەڵاڵی باوکانن بەڵام ئەمە لە کچەکانیاندا نیەو هیچ هوکارێکی تر نیە کە حەرامیان بکات و دەچنە ناو ووتەی خوای گەورەوە کە دەفەرموێ : ( وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَاءَ ذَٰلِكُمْ) .

سەردان: ٤,٣٤٦ بەش: ژنهێنان و شوکردن