ئایا نوێژى ویتر چۆن دەكرێت وە كاتەكەى كەیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نوێژى ویتر چۆن دەكرێت وە كاتەكەى كەیە؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
نوێژى ویتر بەو نوێژانە دەگوترێت كە لەشەودا دەكرێت بەڵام بە تاك واتە یەك یان سێ یان پێنج تاوەكو یانزە ڕكات چونكە پێغەمبەرى خوا لە یانزە ڕكاتى زیاتر نەكردووە لە ڕەمەزان و جگە لە ڕەمەزانیشدا وەك عائیشە باسیكردووە ئەم نوێژە تاكانە تەنها یەك (تحیات)یان تێدا دەخوێنرێت لە كۆتاییدا پێش سەلام، كاتى ویتریش لە دواى نوێژى (عیشا) خەوتنانەوە دەست پێ دەكات تاوەكو نوێژى بەیانى (أبو بصرة) دەفەرموێ: پێغەبمەرى خوا فەرموویەتى:(إن الله زادكم صلاةً وهي الوتر فصلوها فيما بين صلاة العشاء إلى الصلاة الفجر...) رواه أحمد بسند صحيح و صححه الألباني الصحيحة برقم 108.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٥,٤١٦ بەش: نوێژە سوننەتەکان