بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٥٣٥ کۆی سەردان: ٦٨٢٦٥٣
پرسیار لەوێنەدا
هەندێ کەس دەڵێن نابێ جلی ئافرەت درێژ بێت بەجۆرێک لە ئەرزەکە بخشێ ئایا ڕاستە؟

هەندێ کەس دەڵێن نابێ جلی ئافرەت درێژ بێت بەجۆرێک لە ئەرزەکە بخشێ ، وەهەنێکی تریش دەڵێن دەبێ بستێک یان زیاتر درێژ بێت واتا بگاتە زەوی ، کامەیان ڕاستە ؟ بە بەڵگەوە بۆم ڕوون بکەنەوە

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
ئافرەتێك پرسیاری كرد لە (أُمَّ سَلَمَةَ)ی خێزانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) و وتى : إِنِّي امْرَأَةٌ أُطِيلُ ذَيْلِي وَأَمْشِي فِي الْمَكَانِ الْقَذِرِ ؟ فَقَالَتْ أُمُّ سَلَمَةَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیە وسلم) : ((يُطَهِّرُهُ مَا بَعْدَهُ)) [صحيح سنن ابن ماجه 430]
واتە : من ئافرەتێكم پالێمی جلەكانم درێژ (چۆڕ) دەكەم و بە شوێنی پیسیشدا دەڕۆم ؟ (أُمَّ سَلَمَةَ)یش وتی : پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی : زەوییە پاكەكەی دوای ئەو شوێنە پیسە پاكی دەكاتەوە .
سوودێك : بەڕاستی ئەمەش جێ‌ی تێڕامان و لەسەر ڕاوەستانە بۆ سوود و پەند لـێ‌وەرگرتن لەو ڕوانگەیەوە كەوا ئەم ئافرەتە بەڕێزەی سەردەمی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چەند پۆشتە بووە بە جۆرێك كەوا پالێمی كراس و عاباكەی ئەوەندە درێژ و شۆڕ بووە تا ئەو ئاستەی كە لە كاتی تێپەڕ بوونیدا پیسیان بەر بكەوێت ، وە بە هەمان شێوە لە فەرموودەیەكی تردا خەمخواردنی ئافرەتانی صەحابەمان بۆ دەردەكەوێت سەبارەت بە پۆشتەیی و دەرنەكەوتنی ئەندامەكانی لاشەیان ئەگەر چی پێكانیشیان بێت وەك لەم فەرموودەیەدا هاتووە :
عَنِ ابْنِ عُمَرَ (رضی الله عنهما) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) : ((مَنْ جَرَّ ثَوْبَهُ مِنَ الْخُيَلاَءِ لَمْ يَنْظُرِ اللَّهُ إِلَيْهِ)) ، قَالَتْ أُمُّ سَلَمَةَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ فَكَيْفَ تَصْنَعُ النِّسَاءُ بِذُيُولِهِنَّ ؟ قَالَ : ((تُرْخِينَهُ شِبْرَاً)) ، قَالَتْ : إِذًا تَنْكَشِفَ أَقْدَامُهُنَّ ، قَالَ : ((تُرْخِينَهُ ذِرَاعًا لاَ تَزِدْنَ عَلَيْهِ)) [صحيح سنن النسائي رقم : (5336)]
واتە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : هەركەسێك جلەكانی شۆڕ كاتەوە بە مەبەستی فیز زلی و لە خۆباییبوونەوە ئەوا خوا ـ ئەوەندە لـێ‌ی ناڕازییە ـ سەیری ناكات ، (أُمُّ سَلَمَة) وتی : ئەی پێغەمبەری خوا باشە ئەی ئافرەتان چی بكەن بە پالێمەكانیان ؟ فەرمووی : یەك بیست شۆڕی دەكەنەوە ، وتی : كەواتە پێكانیان دەردەكەوێت ، فەرمووی : یەك باڵا شۆڕی دەكەنەوە و لەوە زیاتری ناكەن .
بڕوانە بۆ خەمخواردنی ئافرەتانی صەحابە سەبارەت بە پۆشتەیی و دەرنەكەوتنی ئەندامەكانی لاشەیان ئەگەر چی پێ‌كانیشیان بێت ، وە بە پێچەوانەشەوە بڕوانە بۆ لاسایی كردنەوە و چاولێكاری زۆربەی ئافرەتانی ئەم سەردەمە بۆ ئافرەتە بێ‌دین و بەدڕەوشت و رووت و بەرەڵاكان لە كورت كردنەوەی جلەكانیان و دەرخستنی نەك هەر پێكانیان بەڵكو لاقەكانیان بەڵكو ئەژنۆكانیان بەڵكو هەندێكیش لە ڕانیان ! سەرەڕانی دەرخستنی قۆڵ و سەر و مل و گەردن و بەڵكو سنگ و هەندێك لە مەمكەكانیشیان !!!
ئافرەتانی صەحابە ڕازی نابن بە شۆڕ كردنەوەی پالێمی جلەكانیان بە ئەندازەی یەك بیست لە خوار قولەپێ‌یانەوە بەڵكو دەڵێن : ئەگەر ئەوەندە شۆڕ بكرێتەوە ئەوا پێ‌كانیان دەردەكەوێت و تاوانبار دەبن ، بۆیە داوایان كرد كە مۆڵەتیان پێ‌بدرێت بە زیاتر شۆڕ كردنەوەی پالێمی جلەكانیان تاوەكو رێیان پێ‌درا بە شۆڕ كردنەوەی بە ئەندازەی باڵێك (واتە : دوو بست) لە خوار قولەپێ‌یانەوە ، بەڵام ئافرەتانی ئاخرزەمان ئێستا پالێمی جلەكانیان كورت دەكەنەوە بۆ سەرووی قولەپێ‌یان بە ئەندازەی یەك بیست بەڵكو بە ئەوەندش كورتی ڕازی نابن بۆیە كورت تری دەكەنەوە بە ئەندازەی باڵێك (واتە : دوو بست) لە سەرووی قولەپێ‌یانەوە ئەگەر زیاتریش نەبێت بۆ ئەوەی لاق و بەڵكو ئەژنۆ و بەڵكو هەندێك لە ڕانیشیان دەركەوێت !!!
ـ شێخ ئەلبانی سەبارەت بەم فەرموودەیە فەرموویەتی : (وفي الـحديث دليل على أنَّ قَدَمَي المرأة عورة ، وأن ذلك كان معروفا عند النساء في عهد النبوة) [سلسلة الأحاديث الصحيحة : (1 / 827)] واتە : ئەم فەرموودەیە بەڵگەی ئەوەی تێدایە كەوا هەردوو پێ‌ی ئافرەت عەورەتن و ئەوەش شتێكی زانراو بووە لای ئافرەتان لە سەردەمی پێغەمبەراتیدا .

مامۆستا محمد عبدالرحمن



سەردان: ٤٤١ بەش: ئافرەتان

ئەگەر لەگەڵ خێزانم یارى و دەستبازی بکەین و لەشمان گران بێ ئایا ئەو جلانەی لەبەرماندایە بێ نوێژ دەبن و پێویستە دەکات بیان شۆین؟ماناى دوعا و زیکرەکانى ناو نوێژ بە کوردى لە (الله أکبر) ى نوێژ دابەستن تاوەکو (سەلام دانەوە)