ئەگەر ڕۆشتمە مزگەوتەوە و ئیمام لە ڕکوعدا بوو ئایا تەنها (الله أکبر) ى نوێژ دابەستن بکەم یان هی چونە ڕکوعیش؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر ڕۆشتمە مزگەوتەوە و ئیمام لە ڕکوعدا بوو ئایا تەنها (الله أکبر) ى نوێژ دابەستن بکەم یان هی چونە ڕکوعیش؟
پرسیار:

ئەگەر ڕۆشتمە مزگەوتەوە و ئیمام لە ڕکوعدا بوو ئایا من تەنها (الله أکبر) ى نوێژ دابەستن بکەم و بچمە ڕکوع لەگەڵیان یان دەبێ بۆ ڕکوعەکەش (الله أکبر )ێکى تر بکەم؟ 

زاناى پایەبەرز عبدالعزیز بن عبدالله بن باز -رحمه الله- دەفەرموێ :
باشتر وایە کە دوو (الله أکبر) بکات
یەکەمیان : (الله أکبر) ى نوێژ دابەستن کە ئەمەش ڕوکنە لە نوێژدا و دەبێت بە پێوە بکرێت .
دووەمیان : (الله أکبر) دەکات کاتێک کە دەچێت بەرەو ڕکوع .
بەڵام ئەگەر ترسا کە ئەو ڕکاتەى بفەوتێ و فریای ئیمام نەکەوێت ئەوا تەنها یەک (الله أکبر) دەکات هەر بە پێوە کە ئەویش هى نوێژ دابەستنەکەیە ئەمەش بۆچونى پەسەندی زانایانە ، چونکە دوو عیبادەت کۆبونەتەوە لە یەک کاتدا ئەوەیان کە گەورەیە لەبری بچوکەکەشە ، وە ئەم ڕکاتەى بۆ حسابە لە لاى زۆربەى زانایان .
"مجموع فتاوى ابن باز" (11/244-245) .

 

سەردان: ٥,٩٢١ بەش: نوێژى جەماعەت