ئایا نوێژى جمعە فەرزە ؟ زەحمەت نەبێ بەبەڵگەوە وەڵاممان بدەنەوە.: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نوێژى جمعە فەرزە ؟ زەحمەت نەبێ بەبەڵگەوە وەڵاممان بدەنەوە.

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
وەڵام / نوێژی جومعە فەرزە لە سەر هەموو موسڵمانێك ئیللا ئەم پێنج كەسە نەبێت:
1 ـ ئافرەت. 2 ـ منداڵ. 3 ـ موسافیر. نەخۆش. 5 ـ كۆیلە.
چونكە خوای گەورە فەرمانی كردووە بە ئامادەبوونی نوێژی جومعە و فەرموویەتی [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِي لِلصَّلَاةِ مِن يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ] [سورة الجمعة: (9)] .
واتە: ئەی ئەو كەسانەی كە باوەڕتان هێناوە ئەگەر بانگكرا بۆ نوێژ لە ڕۆژی جومعەدا ئەوا بڕۆن بۆ ئامادەبوونی زیكری خوا (واتە: نوێژی جومعە) و وازبێنن لە كڕین و فرۆشتن ئەوە چاك ترە بۆتان ئەگەر بزانن.
وە پێغەمبەر فەرموویەتی:((الـجمعة حق واجب على كل مسلم في جماعة إلاَّ أربعة: عبد مملوك، أو امرأة أو صبي أو مريض)) صحيح أبي داود رقم: (942).
واتە: نوێژی جومعە حەق و واجبە لە سەر هەموو موسڵمانێك بە جەماعەت تەنها ئەم چوارە نەبێت: كۆیلەیەك خاوەنی هەبێت یان ئافرەت یان منداڵ یان نەخۆش.
هەروەها پێغەمبەر فەرموویەتی:((ليس على الـمسافر جمعة)) رواه الدارقطني: (4 / 4 / 2) واتە: نوێژی جومعە لە سەر موسافیر نى یە.
ئەم پرسیارە لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٥,٠١٣ بەش: نوێژى هەینى