کڕینی ئەو شتانەی کە حەڵاڵن بەڵام لەجێگایەک کە شتی حەرامیشی تێدا دەفرۆشرێت ، حوکمی چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کڕینی ئەو شتانەی کە حەڵاڵن بەڵام لەجێگایەک کە شتی حەرامیشی تێدا دەفرۆشرێت ، حوکمی چیە؟
پرسیار:

دروستە من بچم بۆ دوکانێک گۆشتێکی حەڵاڵ بکڕم ، بەڵام لەو جێگایە گۆشتی حەرام و بەرازیشی تێدایە ؟ وە لەو جێگایەش شمەکی حەڵاڵ دەکڕم کەچی لەهەمان جێگا مەی و خواردنەوە کحولیەکانیش دەفرۆشرێت ؟

خودای بەرز دەفەرموێ : (وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ). واته : هاریکاری و دەستگیرۆیی یەکتربن لەسەر ئەو شتانەی کەچاک و جێگای تەقوای خودان ، وە هاریکار مەبن لەسەر تاوان و خراپەکاری ) .
بۆیە بۆ موسوڵمان دروست نیە هاریکاری ئەو کەسانە بێت کە خەریکی تاوان و خراپەکاری و بەزاندنی سنورەکانی پەروەردگارن ، لەبەر ئەوە پێویستە کەسی موسوڵمان بەدوای جێگایەکدا بگەڕێت کەتەنها شمەکی حەڵاڵ ودروست دەفرۆشێت و خۆی بەدوور ڕابگرێت لەو جێگایانەی کە شمەکیان تێکەڵە لە حەڵاڵ و حەرام و گۆشتی بەرازو مەی و خواردنەوە کحولیەکان دەفرۆشن .
بەڵام ئەگەر هاتوو لەو ناوچەیە جێگایەکی وەها نەبوو بەتەنها شمەکی حەڵاڵ بفرۆشێت ئەو کاتە ڕێپێدراوە لەجێگای وەها پێداویستیەکانت بکڕیت لەشتی حەڵاڵ وەکو گۆشت و خواردن و خواردنەوەی دیکە ، چونکە خودای بەرز دەفەرموێ : (فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ) .
وبالله التوفیق وصلی الله علی نبینا محمد وآله وصحبه وسلم .
سەرچاوە : اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والٳفتاء ۱۳ / ۱۷۳.

سەردان: ٢,٤٩٢ بەش: کڕین و فرۆشتن