لەناو فڕۆكەدا چۆن نوێژەکانمان بکەین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لەناو فڕۆكەدا چۆن نوێژەکانمان بکەین؟

لەبنەڕەتدا نوێژ لەنێو فرۆكە بێت یان جگە لەو بەپێوە واتە بەوەستانەوە و ڕوو لە قیبلە دەكرێت ئەگەرنەتوانرا ئەوا بەدانیشتنەوە وە ئەگەر ئەوەش نەتوانرا كە ڕوو لە قیبلە بكرێت ئەوا بەهەر شێوەیەك كە دەگونجێت بۆی نوێژەكەی ئەنجام دەدات ، چونكە فرۆكە دەسوڕێتەوە لە ئاسماندا جاری وا هەیە لەوكاتەدا لەناو نوێژدای وناكرێت ئێمەش خۆمان بسوڕێنینەوە لەگەڵیدا ، جا خەڵكی وا هەن كە قاچەكانیان لاوازە ونەخۆشن وناتوانن بوەستن بەڕاوەستانەوە بۆیە لەسەر كورسی و ڕوولە قیبلە نوێژ دەكەن, وە ئەگەریش فرۆكەكە شوێنی نوێژی نەبوو وە نەتوانرا روولە قیبلە بكرێت ئەوا بەهەر شێوازێك كەبۆی دەگونجێت نوێژەكەی دەكات.
وە ئەگەر نوێژەكە لەوانەبوو كە جەمع بكرێت ئەوا دەیكات بۆ نموونە:
نیوەڕۆ دوادەخات بۆلای عەصر و لەسەرەتای كاتی عەصرەوە نیوەرۆ دەكات و پاشان عەصریش لەكاتی خۆیدا دەكات و مەغریب و عیشایش بەهەمان شێوە.
شێخ عبید بن عبدالله الجابری.

سەردان: ٢,٥٩١ بەش: چۆنێتى نوێژ