ئایا حوكمی لێدان لە منداڵی خوار تەمەن چوارساڵ و درۆكردن بۆی چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی لێدان لە منداڵی خوار تەمەن چوارساڵ و درۆكردن بۆی چیە؟

دروست نیە لەو تەمەنەدا لەمنداڵ بدرێت چونكە نازانێ‌ شتەكان جیابكاتەوە, لەسەردەمی پێغەمبەری خوادا دایكی ئەنەس ، ئەنەسی كوڕی هێناو ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا ئەمە ئەنەسی كوڕمە و هێناومە خزمەتت بكات.(مسلم)
وە دواتر ئەنەسی كوڕی مالك ڕەزاى خواى لێ بێ دەڵێت:
دە ساڵ خزمەتی پێغەمبەرم كرد لەو ماوەیەدا تەنانەت پێی نەوتم ئۆف, یاخود نەیووت بۆچی ئەو كارەت كرد یان بۆچی ئەو كارەت نەكرد. (بوخاری).
وە هەروەها پێغەمبەری خوا فەرمانی نەكردووە بەلێدان لە منداڵ مەگەر بۆ كارێكی گەورەی وەكو نوێژ نەبێت ئەویش لەتەمەنی دە ساڵاندا ، سەبارەت بە درۆیش ئەوا بەهیچ جۆرێك دروست نیە و پێغەمبەری خوا نەهی لێكردووە.

وەڵامى : شێخ محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله تعالى
إمام وخطيب المسجد الحرام ، وعضو هيئة كبار العلماء

 

سەردان: ٢,٨٦٣ بەش: پەروەردەى منداڵ