ئایا كەسێك كە خاڵ لەسەر شانیەتی و ئەو خاڵەش وێنەی ئافرەتە چی بكات؟ وە ئایا بە كرداری نەشتەرگەری بۆی هەیە لای ببات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا كەسێك كە خاڵ لەسەر شانیەتی و ئەو خاڵەش وێنەی ئافرەتە چی بكات؟ وە ئایا بە كرداری نەشتەرگەری بۆی هەیە لای ببات؟

سەرەتا پێویستە هەموو موسڵمانێكی ژن و پیاو ئەوە چاك بزانن كە خاڵ كوتان كارێكی حەرام و ڕێگە پێنەدراوە لەشەرعدا ، ئیتر ژن بێت یان پیاو ، لەبەر فەرموودەی پێغەمبەری خوا : " أنَّ رسولَ الله - صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - لَعنَ الواصِلَةَ والمسْتَوْصلةَ، والواشِمَةَ والمسْتَوْشِمَة " واشمە ئەو كەسەیە كە خاڵ دەكوتێت و موستەوشمەیش ئەو كەسەیە كە خاڵی بۆ دەكوترێت.
وە ئەم كارە حەرامە و ئەصڵ وایە لاببرێت و ئەو لابردنەش واجبە ، بەڵام ئەگەر هاتوو لەسەر ئەو لابردنە كەسەكە تووشی زیان هات وەكو تێكچوونی لاشە ودەم وچاو یان لووت یان نێوچەوان ئەوا وازی لێ دەهێنرێت و تەنها تۆبەی بەسەر ئەگەر موسڵمان بێت.
بەڵام ئەگەر كەسەكە كافر بوو كاتێك ئەو خاڵەی كوتاوەو دواتر خوای گەورە منەتی ناوەبەسەریدا و موسڵمان بووە ئەوا ئیسلام پێش خۆی پاك دەكاتەوە ، جا ئەوە دەمێنێتەوە كە هەوڵی لابردنی ئەو خاڵە دەدات یان نا ئەوە لە پێشەوە باس كرا و ڕوون كرایەوە كە ئەگەر زەرەرو زیانی نەبێت ئەوا با لای ببات بە نەشتەرگەری جوانكاری بێت یان هەر نەشتەرگەریەكی تر.
شێخ عبید بن عبدالله الجابری.

سەردان: ٢,٢٣٩ بەش: هەمەجۆر