ئەگەر لەسەفەر بوویت لەڕێگا مەجالى نوێژت نەبوو بۆت هەیە نییەتى جەمعى لێ بێنى و لە ماڵەوە بیكەى ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر لەسەفەر بوویت لەڕێگا مەجالى نوێژت نەبوو بۆت هەیە نییەتى جەمعى لێ بێنى و لە ماڵەوە بیكەى ؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
ئەگەر موسافیر پێویستی بە كۆكردنەوە هەبوو ئەوا نوێژەكان كۆدەكاتەوە، جا چ ئەمە بۆ بەرێوە بوون بێت لە كاتی یەكەمینیاندا یان دوومینیاندا بێت لە حاڵەتێكدا كە دابەزین ناڕەحەت بێت لە سەر لەو كاتەدا.
عن معاذ بن جبل قال: (أن رسول الله كان في غزوة تبوك إذا زاغت الشمس قبل أن يرتحل جمع بين الظهر والعصر، وإنْ يرتحل قبل أن تزيغ الشمس أخر الظهر حتى ينـزل للعصر، وفي المغرب مثل ذلك إن غابت الشمس قبل أن يرتحل جمع بين المغرب والعشاء، وإن يرتحل قبل أن تغيب الشمس أخر المغرب حتى ينـزل للعشاء ثم جمع بينهما) صحيح أبي داود رقم: (1208).
واتە: پێغەمەری خوا لە غەزای تەبوكدا ئەگەر خۆر لە ناوەڕاستی ئاسماندا لایبدایە پێش ئەوەی دەربچوایە ئەوا نوێژی نیوەڕۆ و عەسری كۆدەكردەوە، وە ئەگەر پێِش ئەوەی خۆر لە ناوەڕاستی ئاسماندا لایبدایە دەربچوایە ئەوا نوێژی نیوەڕۆی دوا دەخست تاوەكو دادەبەزی بۆ نوێژی عەسری، وە لە مەغریبیشدا بە هەمان شێوە ئەگەر خۆر ئاوا ببوایە پێش ئەوەی دەربچوایە ئەوا نوێژی مەغریب و عیشای كۆدەكردەوە، وە ئەگەر پێش خۆر ئاوابوون دەربچوایە ئەوا نوێژی مەغریبی دوا دەخست تاوەكو بۆ نوێژی عیشا دادەبەزی ئەنجا هەردووكیانی كۆدەكردەوە.
تێبینى یەك:
كورت كردنەوەی نوێژە چوارىیەكان لە سەفەردا واجبە دەبێت دوو ركعات دوو ركعات ئەنجامیان بدات چ بە رێەوە بێت و لە سەر سەفەر بێت یان جێگیر بووبێت لە سەفەرەكەیدا.
بەڵام كۆكردنەوەی نوێژەكان ئەوا بە پێی پێویست ئەنجامی دەدات و نابێت بەردەوام نوێژەكان كۆبكاتەوە بە بیانوی ئەوەی لە سەفەردایە !
[بۆ زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە برِوانە فەتوایەكی تایبەت بە (چۆنێتی كورت كردنەوە و كۆكردنەوەی نوێژە فەرزەكان لە لاپەرەكانى ترى گۆشەى فەتوادا)] .
ئەم پرسیارە لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٣٠٨ بەش: نوێژ