ئایا لە كاتی وتاری رۆژی هەینیدا كاتێك كە وتاربێژ ناوی پێغەمبەر ئەهێنێت دروستە بۆ گوێگرەكان صەڵاوات لەسەری بدەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لە كاتی وتاری رۆژی هەینیدا كاتێك كە وتاربێژ ناوی پێغەمبەر ئەهێنێت دروستە بۆ گوێگرەكان صەڵاوات لەسەری بدەن؟

ئیمام ئەحمەد رحمه الله دەفەرموێ :
ئاساییە کە صەڵاوات بدات لەسەر پێغەمبەرى خوا بۆ خۆى ببێت وبیدات بە گوێى خۆیدا ( واتە دەنگ بەرز نەکاتەوە ) ( المغني 2/165 وما بعدها )
وە هەروەها زانایانی لیژنەی هەمیشەیی فەتوا فەرمویانە :
( إذا صلى الخطيب على النبي فيصلي المستمع من غير رفع صوت ) . ( فتاوى اللجنة الدائمة 8/217)
ئەگەر وتاربێژ ناوى پێغەمبەرى هێنا و صەڵاواتى دا ئەوا ئامادەبوانیش صەڵاوات دەدەن بەڵام بەبێ دەنگ بەرز کردنەوە .
وە هەروەها شێخ محمد بن الصالح العثیمین رحمه الله فەرمویەتى :
( إذا ذكر الخطيب النبي فإن المستمع يصلي عليه سراً ، حتى لا يشوش على من حوله ) ا.هـ مجموع فتاوى ابن عثيمين ( 16/166 ) .
ئەگەر وتاربێژ ناوى پێغەمبەرى هێنا ئەوا ئامادەبوانیش صەڵاوات دەدەن بەڵام بەبێ دەنگ بەرز کردنەوە بۆ ئەوەى تەشویش دروست نەبێ بۆ کەسانى چوار دەورى .
وە هەوەرها شێخ عبید بن عبدالله الجابری - حفظه الله - سەبارەت بەم پرسیارە دەفەرموێ :
بەڵێ‌ ، صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر رێگەپێدراوە هەركە ناوی هێنرا ، بەڵام پێویستە ڕەچاوی بارودۆخی نوێژخوێن و خەڵكانی دەوروپشتی خۆی بكات و ئەمە نەكەنە دەرفەتێك بۆ دەنگەدەنگ كردن و تێكدانی بێدەنگی و هێمنی ناو مزگەوت و وتار و ئەگەر وتاربێژ گوێبیستی دەنگی بوو ئەوا پێویستە دەستبەجێ‌ بێدەنگ بێت.

سەردان: ٣,٨٦١ بەش: نوێژى هەینى