ئایا دروستە درۆ بكرێت بۆ منداڵی شەش ساڵان لەبەر بەرژەوەندی و ئەدەبدانی خۆی؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە درۆ بكرێت بۆ منداڵی شەش ساڵان لەبەر بەرژەوەندی و ئەدەبدانی خۆی؟

درۆ دروست نیە ، نەبۆ گەورە و نەبۆ بچـووك ، وە ئەگەر درۆ لەگەڵ منداڵدا كرا ئەوا دەیشارێتەوە و خوی پێوە دەگرێ و فێری دەبێت ولەسەری بەردەوام دەبێت ، چونكە لە عبدالله ی كوڕی عامرەوە ڕەزای خوای لێ بێت هاتووە كە دەڵێت : ڕۆژێك دایكم بانگی كردم و پێغەمبەری خوایش لەماڵمان دانیشتبوو ، دایكم ووتی: وەرە ئەم شتەت پێ بدەم ، پێغەمبەری خوایش فەرمووی: دەتەوێ‌ چی پێ بدەیت؟ دایكیشم ووتی: خورمای پێ دەدەم ، پێغەمبەری خوایش بەدایكمی ووت: ئەگەر تۆ هیچت پێ نەدایە ئەوا درۆیەكت لەسەر دەنووسرا.
وەڵامى : شێخ محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله تعالى
إمام وخطيب المسجد الحرام ، وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٣,٤٣٧ بەش: پەروەردەى منداڵ