وه‌رگرتنی ڕه‌هن له‌ به‌رامبه‌ر قه‌رزدا دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
وه‌رگرتنی ڕه‌هن له‌ به‌رامبه‌ر قه‌رزدا دروستە؟

وه‌رگرتنی ڕه‌هن له‌ به‌رامبه‌ر قه‌رزدا :
ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌ك یان شتێك دا به‌ كه‌سێك به‌ قه‌رز ئه‌وا دروسته‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ڕه‌هنی لـێ وه‌ربگریت تاوه‌كو قه‌رزه‌كه‌ت بۆ دێنێته‌وه‌ :
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَإِنْ كُنتُمْ عَلَى سَفَرٍ وَلَمْ تجِدُوا كَاتِباً فَرِهَانٌ مَقْبُوضَةٌ فَإِنْ أَمِنَ بَعْضُكُمْ بَعْضاً فَلْيُؤَدِّ الَّذِي اؤْتُمِنَ أَمَانَتَهُ وَلْيَتَّقِ اللَّهَ رَبَّهُ وَلا تَكْتُمُوا الشَّهَادَةَ وَمَنْ يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُ آثِمٌ قَلْبُهُ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ)  (283) [البقرة] .
واته‌ : ئه‌گه‌ر له‌ سه‌فه‌ردا بوون و نووسه‌رتان نه‌دۆزیه‌وه‌ قه‌رزه‌كه‌ له‌ نێوانتاندا بنووسێت ئه‌وا با ڕه‌هنێكی لـێ وه‌ربگرێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێكتان ئه‌مین بوون له‌ هه‌ندێكتان ئه‌وا با ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ته‌كه‌ی لایه‌ بیگێڕێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی و له‌ خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت ، وه‌ شایه‌تی مه‌شارنه‌وه‌ و هه‌ركه‌سێك بیشارێته‌وه‌ ئه‌وا دڵـی تاوانباره‌ و خواش به‌ كرده‌وه‌كانتان زانایه‌ .
قال الـحافظ ابن كثير :
يقول تعالى : [وَإِنْ كُنتُمْ عَلَى سَفَرٍ ] أي مسافرين وتداينتم إلى أجل مسمى [وَلَمْ تجِدُوا كَاتِباً] يكتب لكم ، قال ابن عباس : أو وجدوه ولـم يـجدوا قِرطاساً أو دواةً أو قلماً فرهن مقبوضة أي فليكن بدل الكتابة رهانٌ مقبوضة أي فـي يد صاحب الـحق …
وقال الشعبـي : (إذا ائتمن بعضكم بعضا فلا بأس أن لا تكتبوا أو لا تشهدوا …) .
وَعَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ : ((أَنَّ النَّبِيَّ () اشْتَرَى مِنْ يَهُودِيٍّ طَعَامَاً إِلَى أَجَلٍ وَرَهَنَهُ دِرْعَهُ)). صحيح البخاري رقم : (2509) وصحيح مسلم رقم : (1603) .
واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خوا () خواردنی له‌ جووله‌كه‌یه‌ك كڕی به‌ قه‌رز بۆ ماوه‌یه‌ك و قه‌ڵـغانه‌كه‌ی كرد به‌ ڕه‌هن له‌ لای .

سەردان: ٢,٣٢٥ بەش: قەرز و قەرزارى