چ كاتێك قه‌رزدان ده‌بێت به‌ ریـبا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ كاتێك قه‌رزدان ده‌بێت به‌ ریـبا ؟

 ـ ئه‌گه‌ر قه‌رزده‌ر (الدائن) مه‌بله‌غێك پاره‌ یان ماڵێك به‌ قه‌رز بدات به‌ كه‌سێكی تر (الـمدیون) به‌ مه‌رجێك له‌ به‌رامبه‌ر دوا خستنی هێنانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ مه‌بله‌غێكی زیاتر یان جۆرێكی چاكتر یان شتێكی زیاتری بۆ بێنێت ، ئه‌وا ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ ده‌بێت به‌ (ریـبا) و له‌ شه‌رعدا پێی ده‌وترێت : ربا الفضل .
بۆ نموونه‌ :
أ ــ (100.000) دینار به‌ قه‌رز ده‌بات به‌ مه‌رجێك له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا (110.000) بداته‌وه‌ به‌ خاوه‌نه‌كه‌ی .
تێبینی : ئه‌م حاڵه‌ته‌یان ئه‌گه‌ر قه‌رزیشی تێدا نه‌بێت ئه‌وا هه‌ر ده‌بێت به‌ ریبا ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو شته‌ی كه‌وا ئاڵوگۆڕی پێده‌كرێت بریتی بێت له‌ : (زێڕ و زیو و پاره‌ و گه‌نم و جۆ و خورما و خوێ) چونكه‌ مه‌رجه‌ گۆڕینه‌وه‌كه‌ ده‌ست به‌ ده‌ست بێت و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌رزی تێدا نه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ یه‌ك جنس بن ، بۆ نموونه‌ :
ــ (زێڕ و زیو و پاره‌) ئه‌گه‌ر به‌ یه‌كتر گۆڕرانه‌وه‌ (زێڕ به‌رامبه‌ر به‌ زێڕ بێت ، یان زێڕ به‌رامبه‌ر به‌ زیو بێت ، یان زێڕ به‌رامبه‌ر به‌ پاره‌ بێت ، یان پاره‌ به‌رامبه‌ر به‌ پاره‌ بێت) ئه‌وا نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌رزی تێدا ببێت به‌ڵكو ده‌بێت ده‌ست به‌ ده‌ست بێت .
ــ (گه‌نم و جـۆ) ئه‌گه‌ر به‌ یه‌كتر كۆڕرانه‌وه‌ (گه‌نم به‌رامبه‌ر به‌ جـۆ بێت ، یان گه‌نم به‌رامبه‌ر به‌ گه‌نم بێت ، یان جۆ به‌رامبه‌ر به‌ جۆ بێت) ئه‌وا نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌رزی تێدا ببێت به‌ڵكو ده‌بێت ده‌ست به‌ ده‌ست بێت .
ــ (خورما به‌رامبه‌ر به‌ خورما) ئه‌گه‌ر كۆڕرایه‌وه‌ ئه‌وا نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌رزی تێدا ببێت به‌ڵكو ده‌بێت ده‌ست به‌ ده‌ست بێت .
ــ (خوێ به‌رامبه‌ر به‌ خوێ) ئه‌گه‌ر كۆڕرایه‌وه‌ ئه‌وا نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌رزی تێدا هه‌بێت به‌ڵكو ده‌بێت ده‌ست به‌ ده‌ست بێت .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕینه‌وه‌كه‌ به‌ دوو شتی جیاواز بوو له‌ (جنس)دا وه‌ك (زێڕ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌نم ، یان پاره‌ به‌رامبه‌ر به‌ جۆ ، یان گه‌نم به‌رامبه‌ر به‌ خورما ، یان خورما به‌رامبه‌ر به‌ زێڕ) ئه‌وا ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ نابێت به‌ ریبا و هیچی تێدا نىیه‌ .
ب ــ (100.000) دینار لە جۆر و فيئەی يەك هەزاری به‌ قه‌رز ده‌بات به‌ مه‌رجێك له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا (100.000) دینار لە جۆر و فيئەی بيست و پێنج هەزاری بداته‌وه‌ به‌ خاوه‌نه‌كه‌ی .
ج ــ (100.000) دینار به‌ قه‌رز ده‌بات به‌ مه‌رجێك له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا (100.000) دینار و شتێكی زیاتری بۆ بێنێت وه‌ك دوو مریشك یان چاكه‌یه‌كی بۆ بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت : ئه‌م قه‌رزه‌ت پێ ده‌ده‌م به‌ مه‌رجێك خانووه‌كه‌ت بده‌یت پێم به‌ كرێ یان به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ت له‌ گه‌ڵ خۆتدا بمبه‌یت بۆ بازاڕ بۆ نموونه‌ ...
ده‌توانین ئه‌مه‌ش تێبگه‌ین له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌م بنچینه‌ و بنه‌مایه‌وه‌ كه‌ له‌ بابه‌تی (قه‌رز و ریبا)دا باسكراوه‌ : زانایان فه‌رموویانه‌ : (كُـلُّ قرضٍ جَـرَّ نَـفْـعاً فـهو ريبا) .
واته‌ : هه‌موو قه‌رزێك سوودێكی به‌ مه‌رج گیراو له‌ گه‌ڵ خۆیدا بێنێت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌وه‌ ریبایه‌ .

 کتێبی : (حوكم و ئادابەكانى قەرزدان و قەرزكردن و قەرزدانەوە لە ژێر تیشكى ئایەتە پیرۆزەكانى قورئان و فەرموودە صەحیحەكان دا ) لە نوسینى (مامۆستا محمد عبدالرحمن)

 

سەردان: ٢,٥٨٦ بەش: قەرز و قەرزارى