ئایا خوێن پاكە یان پیسە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا خوێن پاكە یان پیسە؟

ئەم بابەتە وردەكاریەكی تێدایە:
یەكەم: خوێنی دەرچوو لە ئاژەڵێكی پیسەوە, پیسە زۆربێت یان كەم ، وەكو: خوێنی دەرچوو لە بەراز یان سەگەوە پیسە زۆربێ یان كەم بەبێ وردەكاری ئیتر بەزیندووێتی لێی دەربچێت یان بەمردوویی.

دووه‌م : خوێنێكى ده‌رچوو له‌ زينده‌وه‌رێكه‌وه‌ كه‌ له كاتى زيندوو بوونیدا پاكبووه‌ ، پيسه‌ له‌ دواى مرداربونه‌وه‌يه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش كاتێك كه‌ ئاژه‌ڵه‌كه‌ زيندوو بێت خوێنه‌كه‌ پيسه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێنه‌كه‌ كه‌م بێت ئاسييىه‌ وبه‌خشراوه‌ ، 
نموونه‌ى ئه‌مه‌ش  : مه‌ڕ و ماڵات و وشتر له‌ كاتى زيندوو بونياندا ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌ پاكن به‌ڵام له‌ دواى مرداربونه‌وه‌يان پيسن ، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر پيسێتيان له‌دواى مرداربونه‌وه‌يان وته‌ى خواى په‌روه‌ردگاره‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێت  : { قُل لَّا أَجِدُ فِي مَا أُوحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّمًا عَلَىٰ طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ إِلَّا أَن يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَمًا مَّسْفُوحًا أَوْ لَحْمَ خِنزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ }.
سێيه‌م : خوێنێكى ده‌رچوو له‌ زينده‌وه‌رێكه‌وه‌ كه‌ له‌ كاتى زيندوو بوونيدا و مردابونه‌وه‌شيدا هه‌ر پاك بووه‌ ، ئه‌م خوێنەيان پاكه‌ ،  ته‌نها خوێنى مرۆڤ نه‌بێت كه‌ له‌م ياسايه‌ ده‌رده‌چێت له‌ لاى زۆرينه‌ى زانايان ، چونكه‌ خوێنى مرۆڤ خوێنکە كه‌ له‌ زينده‌وه‌رێكه‌وه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ پاكه‌ له‌ژيانيدا و له‌دواى مردنيشى به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌لاى زۆرينه‌ى زانايانه‌وه‌ خوێنەكه‌ىى پيسه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌م بێت ئاساييه‌ و به‌خشراوه‌ .
چوارەم: خوێنی دەرچوو لە پێش وپاشەوە ، ئەوەش پیسە و چاوپۆشیش ناكرێت لە كەمی ، چونكە كاتێك پێغەمبەری خوا پرسیاری لێكردا سەبارەت بە خوێنی حەیز ئەگەر بەر جل وبەرگ كەوت چی بكرێت ئەویش فەرمانی دا بە شۆردنی.
وە با ئەوەش چاك بزانرێت كە خوێنی دەرچوو لە مرۆڤەوە جگە لە پێش و پاشەوە دەستنوێژ ناشكێنێت نەكەمی و نە زۆری ، بۆیە دەڵێین هەرچی شتێك لە جەستەی مرۆڤەوە بێتە دەر جگە لە پێش وپاش ئەوا دەستنوێژ ناشكێنێت وەكو خوێن و ئاوی برین و زام وجگە لەوەش.
مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الحادي عشر - باب نواقض الوضوء.

سەردان: ٥,٣٦٧ بەش: شتە پیسەکان و پاککردنەوەیان