نوێژ بكەى میكیاجت پێوە بێت ئایا نوێژەكەت قەبوڵە‌ یان نا؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
نوێژ بكەى میكیاجت پێوە بێت ئایا نوێژەكەت قەبوڵە‌ یان نا؟

بسم الله الرحمن الرحيم
ئەگەر ئافرەت دواى دەستنوێژ گرتن هەستا بەبەكارهێنانى مكیاج و پاشان ویستى نوێژەكانى ئەنجام بدات، ئەوا نوێژەكەى دروستە و هیچ كێشەیەكى نى یە.
بەڵام ئەگەر ئافرەت جۆرێك مكیاجى پێوە بوو كە ڕێگر بێت لە گەشتنى ئاو بە پێستى، و ویستى دەستنوێژ بشوات یان غوسل بكات ئەوا ئەو كاتە پێویستە ئەو مكیاجە لا ببات پاشان دەستنوێژەكەى بشوات یان غوسلەكەى دەربكات ئەگینا نەدەستنوێژى دەبێت وە نە غوسلى كردووە و هەر نوێژێكیش بەو دەستنوێژ و غوسلەوە بكات بەتاڵە. خواى پەروەردگاریش زاناترە.
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,١٤٠ بەش: نوێژ