ئایا دروستە دیاری وەربگیرێت لە كەسێك كە مامەڵە بە سوو و ڕیبا دەكات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە دیاری وەربگیرێت لە كەسێك كە مامەڵە بە سوو و ڕیبا دەكات ؟

من لێرەدا پرسیارێكت ئاراستە دەكەم ، ئەویش : ئایا جولەكە سو و ڕیبا دەخۆن یان نە ؟ خوای پەروەردگار فەرموویتی : { فَبِمَا نَقْضِهِمْ مِيثَاقَهُمْ } [ النساء : 155 ] ، تاكو ئەوەی كە دەفەرموێت : { وَأَخْذِهِمُ الرِّبا وَقَدْ نُهُوا عَنْهُ وَأَكْلِهِمْ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ } [ النساء :161 ]، لەگەڵ ئەوەشدا پێغەمبەری خوا دیاری لێوەرگرتوون ، دیاری ئەو ئافرەتەی وەرگرت كە لە خەیبەردا شەكێكی بە دیاری پێدا ، وە هەڵسوكەوتی لەگەڵ كردوون ، وە كۆچی دواییكرد لەكاتێكدا زریپۆشەكەی بارمتەبوو لەلای جولەكەیەك .
لەبەر ئەمە ڕێسایەكمان هەیە : ئەوەی كە كەسابەت پێوەكردنی حەرامە ، ئەوە حەرامێتیەكەی تەنها لەسەر كاسبكارەكەیەتی ، نەك ئەوەی كە بەڕێگەیەكی دروست دەستی دەكەوێت
بۆیە بەپێی ئەمە دروستە دیاری لە كەسێك وەربگیرێت كە مامەڵە بە سووەوە دەكات ، وە هەروەها دروستە كڕین و فرۆشتنی لەگەڵدا بكرێت ، ئیللا لەو كاتەی كە بەرژەوەندی لەوەدا بێت كە نێوانی لەگەڵدا ببردرێت ، واتە : مامەڵەی لەگەڵدا نەكرێت ، و دیاری لـێ‌ وەرنەگیرێت ، و ئەوەی لەگەڵدا دەكەین بەمەبەستی بەرژەوەندی ، بەڵام ئەوەی كە قەدەغە و حەرامكراوە لەبەر خودی خۆی ، ئەوا قەدەغە و حەرامە لەسەر ببەر و جگە لەویش ، بۆ نموونە : مەی ، ئەگەر جولەكەیەك یان گاورێك ـ لەوانەی كە مەی بەحەڵاڵ دەزانن ـ بەدیاری بیدەن بەمن ، جا ئایا بۆم هەیە وەریگرم و قەبوڵی بكەم ؟ نەخێر ، چونكە خۆی بۆ خۆی حەرامە .
وە مرۆڤێك ماڵی كەسێك دەدزێت ، و دێت بۆ لای من و دەمداتێ‌ ، ئایا ئەم پارە دزراوە حەرامە یان حەرام نیە ؟ بیگومان حەرامە ، چونكە ئەم ماڵە خۆی بۆ خۆی حەرامە .
ئەم ڕێسایە ئاسودەت دەكات لە كێشەیەكی زۆر : ئەوەی كە حەرام كراوە لەبەر كەسابەت پێوەكردنی ، ئەوە حەرامێتیەكەی تەنها لەسەر كاسبكارەكەیەتی ، نەك ئەوەی كە بەڕێگەیەكی حەڵاڵ دەستی دەكەوێت ، ئیللا ئەگەر بەرژەوەندیەك هەبێت لە نێوان بڕین لەگەڵیدا ، و وەرنەگرتنی دیاریەكە لێی ، وە مامەڵە لەگەڵ نەكردنی دەیگێڕێتەوە لەو كارە ، ئا ئەمە هەجر دەكرێت لەبەر بەدەستهێنانی بەرژەوەندیەك .
( لقاء الباب المفتوح [3] محمد بن صالح العثيمين رحمه الله )

سەردان: ٢,١٦٢ بەش: هەمەجۆر