ئایا دروستە نوێژى سوننەت دوای نوێژی عەسر بكەی؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە نوێژى سوننەت دوای نوێژی عەسر بكەی؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
نوێژ كردن لە دواى عەسر مەسەلەیەكى خیلافیە بەڵام ڕاى پەسەند إن شا ء الله ئەوەیە كە دروستە بەڵكو سوننەتە بكرێت ئەوانەى ئەڵێن ناكرێت ئەم فەرموودەیە دەكەنە بەڵگە كە دەفەرموێ: (لا تصلوا بعد صلاة الصبح حتى تطلع الشمس ولا تصلوا بعد صلاة العصر حتى تغرب الشمس)ئەمە و چەندین حەدیس لە م مانایە بەڵام ئەو زانایانە ڕاى دووەمیان بردووە دەڵێن ئەم حەدیسە (موتڵەقە) و حەدیسى (مقیّد) مان هەیە وەك حەدیسى (نهى عن الصلاة بعد العصر إلا والشمس مرتفعة)بڕوانە السلسلة الصحيحة نوسینى شێخى ئەلبانى كە ئەم حەدیسە ئەوە دەگەیەنێ نەهى كراوە لە نوێژ لە دواى عەسر ئەو كاتە نەبێ كە خۆر بەرزە واتە ئەو كاتەى خۆر زەرد دەبێتەوە لە ئاوابووندایە، هەروەها فەرموودەى ترمان هەیە لە دایكان (أم سلمە) و (دایكە عائیشە) خوایان لێ ڕازى بێت دەگێڕنەوە كە پێغەمبەرى خوا دوو ڕكاتى دواى نیوەڕۆ و دواى نوێژى عەسر كردووە یان حەدیسى تر كە (عاصم)ى كوڕى (ضمرة) ئەڵێ: (كنا مع علي رضي الله عنه في سفر فصلى بنا العصر ركعتين ثم دخل فسطاطه وأنا أنظر فصلى ركعتين) یان حەدیسى بلال (لم ينه عن الصلاة إلا عند غروب الشمس) بۆ زیارت تێگەشتن بڕوانە السلسلة الصحيحة للشيخ الألباني رحمه الله بەرگە یەكەم لاپەڕه 341-345
كەوا بوو دروستە یان سوننەت نەك تاوانبار ببیت.
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٧,٨٣٨ بەش: نوێژە سوننەتەکان