ئایا نوێژى سوننەت لە دواى نوێژەكان دەكرێت؟ وە شەونوێژ چەند ڕكاتە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نوێژى سوننەت لە دواى نوێژەكان دەكرێت؟ وە شەونوێژ چەند ڕكاتە؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
وعلیكم السلام ورحمة الله وبركاته
خواى گەورە پاداشتى خەیرى تۆش بداتەوە بۆ تەماشاكردن و ماندووبوونت لە بەسەركردنەوەى سایتەكەمان. ئەنجا نوێژى سوننەت لە پێش و پاش نوێژە فەرزەكان دەكرێت لە پاش و پێش نوێژى نیوەڕۆ، لە پاش و لە پێش نوێژى عەسر (هەرچەندە زانایان جیاوازیان هەیە بۆ پاش عەسر) لە پێش و لە پاش نوێژى مەغریب، لە پێش و لە پاش نوێژى عیشا،بەڵام نوێژى بەیانى تەنها لە پێشى نوێژى سوننەت هەیە لە پاشییەوە سوننەت نییە، شەو نوێژ تەنها یانزە ڕكاتە بەدەقى فەرموودەیەك كە عائیشە (خواى لێ ڕازى بێ) ڕیوایەتى كردووە كە دەفەرموێ:: (ماكان رسول الله يزيد في رمضان ولا في غيره عن إحدى عشرة ركعة). رواه البخارى ومسلم
واتە: پێغەمبەرى خوا هەرگیز لە ڕەمەزان و غەیرى ڕەمەزاندا لە یانزە ركات زیاترى نەكردووە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٥,٧٨٢ بەش: نوێژە سوننەتەکان