حوكمی فەرمانكردن بەچاكە و ڕێگرى کردن لە خراپە بە نیسبەت خەڵكی عەوامەوە چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی فەرمانكردن بەچاكە و ڕێگرى کردن لە خراپە بە نیسبەت خەڵكی عەوامەوە چیە ؟

پێویستە لەسەر هەموو كەسێك كە دەتوانێت فەرمان بەچاكە بكات و یاساغیش لە خراپە بكات ، بەڵام بەڵام بەم مەرجانەی خوارەوە :
مەرجی یەكەم : دەبێت بزانێت ئەو شتە خراپەیە یان نە : چونكە هەندێك خەڵك گومانی وایە كە ئەو شتە خراپە كەچی لەشەرعدا خراپ نیە ، بۆیە پێویستە زانیاری بەوە هەبێت كە ئەو شتە خراپەیە ، ئەما ئەگەر تەنها كەیف و حەزی پێدا نایەت و بەخراپی دەزانێت ، ئەوا ئەم جۆرە نابێت یاساغی لە خراپە بكات ، چونكە كەیف و حەزی ئەو پێوەری شەرعی نین ، بەبەڵگەی شەرعی ئەژمار ناكرێت ، بەڵام كە زانی ئەوە خراپەیە ، ئەوا یاساغی لێدەكات .
مەرجی دووەم : دڵنیابێت كە ئەنجامدەری ئەو خراپەیە كەوتووەتە خراپەكەوە : چونكە لەوانەیە ئەنجامدەرەكە بەشێوەیەك ئەنجامی دابێت بۆ ئەو خراپە نەبێت ، بۆیە كاتێك كە پیاوەێك هاتە مزگەوتەوە لە ڕۆژی هەینیدا و دانیشت ، پێغەمبەری خوا نكوڵی دانیشتنەكەی نەكرد ، بەڵكو سەرەتا پرسیاری ئەوەی لێكرد : (( هل صلیت ؟ )) ، ئایا نوێژت كردووە ؟ ئەویش ووتی : نەخێر ، پێغەمبەریش پێی فەرموو : (( قم فصلِّ ركعتین )) ، هەستە دوو ڕكات نوێژ بكە .
جا ئەگەر بینیمان پیاوێك دەستی ئافرەتێكی گرتووە لە بازاڕدا ، ئەوە نابێت یاساغی ئەو كارەی لێبكەین ، چونكە لەوانەیە ئەو ئافرەتە لە مەحرەمەكانی خۆی بێت ، یان هاوسەرەكەی بێت ، یان خوشكێكی بێت ، یان شتێكی هاوشێوەی ئەوانە ، بۆیە پێویستە ئەم دوو مەرجەی تێدا بێت :
مەرجی یەكەم : دەبێت بزانێت ئەو شتە خراپەیە لە ئاینەكەی خوادا :
مەرجی دووەم : دڵنیابێت كە ئەنجامدەری ئەو خراپەیە كەوتووەتە خراپەكەوە :
جا ئەگەر ئەو دوو مەرجەی نەزانی ئەوا دروست نیە بۆی قسە بكات .
الشیخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ٢,٦١٠ بەش: مەرجەکانى بانگخواز