نوێژى سوننەتى مووئەكەدە چۆنە و چەند ڕكاتە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
نوێژى سوننەتى مووئەكەدە چۆنە و چەند ڕكاتە؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
نوێژى مووئەكەدە لە دوو فەرموودەدا هاتوون كە 10 یان لە ڕیوایەتێكى تردا هاتووە 12 ڕكاتن، ئەوەش بەم پێیەى خوارەوە:
دوو ڕكات پێش نوێژى بەیانى.
دوو ڕكات (یان: چوار ڕكات، ئەمە یان بە پێی ڕیوایەتى 12 ڕكاتەكە) پێش نوێژى نیوەڕۆ، دوو ڕكاتیش پاش نێوەڕۆ.
نوێژى عەسەر سوننەتى موئەكەدەى نیە.
دوو ڕكات دواى نوێژى مەغریب.
دوو ڕكات دواى نوێژى عیشا.
لە هەردوو فەرموودەكەشدا هاتووە كە هەر كەسێك بتوانێت ئەو ڕكاتانە بكات ئەوا خانوویەكى لە بەهەشدا بۆ درووست دەكرێت، و هەردوو ڕیوایەتى فەرموودەكەش (صحيح) ن... خواش زاناترە.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٢٩٥ بەش: نوێژە سوننەتەکان