لە دەقە شەرعیەكاندا هاتووە كە چاكەكان خراپەكان ناهێلن ، بەڵام ئایا خراپەكانیش چاكەكان ناهێڵن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە دەقە شەرعیەكاندا هاتووە كە چاكەكان خراپەكان ناهێلن ، بەڵام ئایا خراپەكانیش چاكەكان ناهێڵن ؟

چاكەكان خراپەكان ناهێلن ، بەشێوەیەك دەیانسڕێتەوە ، هەروەكو پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : ( الصلوات الخمس، والجمعة إلى الجمعة ، ورمضان إلى رمضان ، مكفِّرات لما بينهن إذا اجتُنِبت الكبائر ) .
ئەما سەبارەت بەوەی كە خراپەكانیش چاكەكان بسڕنەوە ئەوا شتی وا نیە ، بەڵام لە كاتی پێوانەكردنی كردەوەكان لە دواڕۆژدا لەوانەیە بەسەر چاكەكاندا زیاتر بێت ، هەروەكو خوای پەرورەدگار فەرموویەتی : { وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ } [ الأنبياء : 47 ] ، جا چاكە و خراپەكان دەپێورێن ، بۆیە لەوانەیە خراپەكان زۆرتربن لە چاكەكان ، و مرۆڤ بەوە شایستەی چوونە ئاگر بێت ، و بەپێی تاوانەكانی سزا بدرێت ، وە لەوانەشە چاكە و خراپەی هاوسەنگ بن ، و بەوەش ببێت بەوانەی كە ئەهلی ئەعرافن لەوانەی كە چاكە و خراپەیان هاوسەنگە ، ناڕۆنە دۆزەخ و ناڕۆنە بەهەشتیش ئیللا پاش ئەوەی كە خوای پەروەردگار ویستی لێی دەبێت ، وە لەوانەیە چاكەكانی زیاتر بێت ، و بەو هۆیەوە بڕواتە بەهەشتەوە و ئەهلی بەهەشت ئەژمار بكرێت .
( لقاء الباب المفتوح [4] محمد بن صالح العثيمين رحمه الله )

سەردان: ٢,٣٢٦ بەش: هەمەجۆر