ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى خراپ بوو پاداشتى چیه‌؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى خراپ بوو پاداشتى چیه‌؟

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى كردووه‌ به‌ تێكڕاى موسڵمانان به‌ چاكبوون له‌ نێوان خۆیاندا به‌رامبه‌ر به‌ خودا وه‌ ژنان به‌رامبه‌ر به‌ پیاوان و پیاوانیش به‌رامبه‌ر به‌ ژنان به‌تایبه‌ت ژن و مێرد ده‌بێ ته‌واو كه‌رى یه‌كتر بن و ڕێز له‌یه‌ك بگرن وه‌ ده‌بێ قسه‌ له‌یه‌كتر وه‌ربگرن و ژنانیش گوێڕایه‌ڵى مێرده‌كانى خۆیان بكه‌ن جا خراپ بوون له‌گه‌ڵ مێرد دا تاوانه‌ و له‌سنور ده‌رچوونه‌ چونكه‌ بۆ ڕاگرتنى شیرازه‌ى خێزان ئاینى ئیسلام وا فێرمان ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر سوژده‌ بردن بۆ كه‌س و دروستكراوه‌كان ڕه‌وا بوایه‌ ئه‌وا ده‌بو ئافره‌ت سوژده‌ بۆ مێرده‌كه‌ى ببات به‌ڵام شوژده‌ بردن ته‌نها بۆ خودایه‌ .
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر پاراستنى خێزانه‌ و به‌تایبه‌تیش بۆ پاراستنى خودى ئافره‌ته‌كه‌یه‌ له‌ گومڕابوون و توشبون به‌ تاوان .

له‌ لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد) ه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌

سەردان: ٢,١٦٢ بەش: مافەکانى ژن و مێرد