بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٥٣٥ کۆی سەردان: ٦٨٢٨٥٧
پرسیار لەوێنەدا
من 2 خوشکم هه‌یه‌ زۆر جار نا‌‌هێڵم سه‌یری گۆرانی و هه‌ندێ به‌رنامه‌ بکه‌ن له‌ ته‌له‌فزیۆن ئایا من گوناهبار ده‌بم ئه‌گه‌ر نه‌هێڵم سه‌یری بکه‌ن؟

من 2 خوشکم هه‌یه‌ زۆر جار نا‌‌هێڵم سه‌یری گۆرانی و هه‌ندێ به‌رنامه‌ بکه‌ن له‌ ته‌له‌فزیۆن و سەتەلایت چونکه‌ شتی خراپی تێدایه‌ ئایا من گوناهبار ده‌بم ئه‌گه‌ر نه‌هێڵم سه‌یری بکه‌ن؟

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
خۆپاراستن له‌ تاوان و سه‌رپێچیه‌كان پێویسته‌ ده‌بێ خۆمان و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى خێزانمانى لێ بپارێزین خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : { قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا } (6) سورة التحريم واته‌ : خۆتان و كه‌س و كارتان بپارێزن له‌ئاگرى دۆزه‌خ.
ته‌ماشاكردنى گۆرانى و مۆسیقا و فیلمى خراپ له‌ ته‌له‌فزوێن و سه‌ته‌لایت كارێكى نا شه‌رعى یه‌ و ده‌بێ خۆت و كه‌س و كارت لێى قه‌ده‌غه‌ بكه‌یت واته‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان نه‌ك گوناهـ بێت .
خواى گه‌وره‌ یارمه‌تى هه‌موو لایه‌كمان بدات بۆ گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌ و به‌دوورمان بگرێت له‌ تاوان و سه‌رپێچیه‌كان .
له‌لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد)ه‌ وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌



سەردان: ٣٠٨ بەش: هەمەجۆر

چه‌ند جارێك خه‌وى شه‌یتانى بوونم دیوه‌ به‌ کەسى نزیکى خۆم به‌ڕاستى كاتێك كه‌ خه‌به‌رم ئه‌بێته‌وه‌ زۆر زۆر پێى بێ تاقه‌ت دەبم ئایا له‌سه‌ر قه‌بران مردوو ئاگاى لێیه‌ كه‌ قورئانى بۆ ئه‌خوێنن؟