ئایا نوێژى نیوەڕۆ دەكرێتەوە لە دواى نوێژى جمعە بەبەڵگەى تەواوەوە وەڵاممان بدەنەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نوێژى نیوەڕۆ دەكرێتەوە لە دواى نوێژى جمعە بەبەڵگەى تەواوەوە وەڵاممان بدەنەوە

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
نەخێر ناكرێتەوە، ئەگەر موسڵمانێك بە جەماعەت نوێژی جومعەی ئەنجام دا ئەوا نوێژی نیوەڕۆی لە سەر دەكەوێت، بەڵام ئەوانەی كە دوای تەواو بوونی جومعە نوێژی نیوەڕۆ دەكەنەوە ئەوا لە بەر دوو هۆكارە:
أ / ئەوانە دەڵێن یان وا تێگەیەنراون كەوا ئەگەر ئەو موسڵمانانەی كە نوێژی جومعە ئەنجام دەدەن ژمارەیان لە (12) كەس وە هەندێكیش دەڵێن لە 40 كەس كەمتر بن ئەوا بە ئەنجامدانی جومعە نیوەڕۆیان لە سەر ناكەوێت چونكە بە لای ئەوانەوە گەیشتن بەو ژمارەیە مەرجە بۆ دروستێتی جومعەكە، بەڵام ئەمە ڕاست نى یە چونكە بەڵگەی صەحیحی لە سەر نەهاتووە و هەموو ئەو فەرموودانەی كە كراون بۆ بەڵگە لاواز و زەعیفن.
ب / وە هەندێكی تر هەن دەڵێن: لە شارێكدا تەنها نوێژی جومعەی مزگەوتی گەورەی ئەو شارە ڕاستە و تەواوە و نوێژی جومعەی باقی تری مزگەوتەكانی ئەو شارە تەواو نىیە و دەبێت نیوەڕۆ بكەنەوە، هەروەها ئەمەش بۆچونێكی هەڵەیە و هیچ بەڵگەیەك نىیە پشتڕاستی بكاتەوە.
كەواتە دوبارەكردنەوەی نیوەڕۆ لە دوای جومعە بیدعەیە چونكە كارێكی بێ بنەوا و بێ بەڵگەیە و كەس لە سەلەفیش ئەم كارەی نەكردووە.

لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٧٥٤ بەش: نوێژى هەینى