حوكمی دەرچوونی ئافرەتان بۆ تەعزیە چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی دەرچوونی ئافرەتان بۆ تەعزیە چیە؟
پرسیار:

خوای پەروەردگار پاداشتان بداتەوە ، ڕۆشتنی ئافرەتان بۆ تەعزیەی ئافرەتان و سەرەخۆشی لێكردنی ـ لەگەڵ ئەوەی كە ئافرەتان لە پیاوان لاوازترن لە هاندانی ئافرەتان یان پیاوان لەسەر چاوەڕوانی پاداشت و ئارامگرتن ، وە لەوانەشە خۆڕوتكردنەوەی تێدا بێت لەلایەنیەوە ، و دەرچوونی لەپێش پیاوان ، ئایا كامەیان باشترە ئەوەی ئافرەت بڕواتە دەرەوە بۆ سەرەخۆشی لە ئافرەتان و پیاوان ، یان باشتر ئەوەیە كە لە ماڵەكەیدا بمێنێتەوە ؟

شێخ : كێ‌ بمێنێتەوە ؟
پرسیاركار : ئەو ئافرەتەی كە سەرەخۆشی دەكات .
بەهەر حاڵ ، خاڵی یەكەم : دەبێت بزانین كە سەرەخۆشی كردن پیرۆزبایی كردن نیە ، بۆ ئەوەی خەڵكی بۆ كۆبێتەوە و شەو نەخەون ، وە لەوانەیە ڕووناكیشی بۆ دابگرسێنن ، وە ماڵەكە وا ببینرێت وەك ئەوەی بڵێیت ئاهەنگی هاوسەرگیریە ، هەروەكو لە هەندێك وڵاتدا بینیومانە ، وە هەروەكو دەبیستین .
سەرەخۆشی كردن مەبەست لێی پتەوكردنی تووشبووە بۆ ئارامگری ، و وە پتەوكردنێتی بۆ زیاتر ئارامگرتن ، وە لەشتە ڕووكەش و هەستپێكراوەكاندا نیە ، بەڵكو تەنها بەوەیە كە بیری بخرێتەوە بەوە كە دڵنیابێت ئەوەی كە تووشی بووە شتێك نەبووە خوا لەسەری نەینوسیبێت و تووشی نەبێت ، وە ئەوەش كە تووشی نەبووە شتێك نەبووە خوا بۆی نوسیبێتی و تووشی نەبووە ، وە ئەم موصیبەتە لەلایەن خواوەیە ، وەك ئەوەی كە پێغەمبەری خوا سەرەخۆشی ( أم سلمە ) ـی پێكرد لەكاتێكدا كە نێرەرێكی بۆلا نارد و فەرمووی : فەرمانی پێبكە بەئارامگرتن ، با چاوەڕوانی پاداشت بێت ، و بڵێ‌ : (( فإن لله ما أخذ ، وله ما أعطى، وكل شيء عنده بأجل مسمى )) .
بۆیە سەرەخۆشی مەبەست پێی دەربڕینی خۆشی نیە بۆ وەدەرنانی خەم و خەفەته ، چونكە ئەوە تەنها تەعزیەیەكی هەستپێكراوە ، یان شتێكی ئاشكرایە ، و دڵنیایی و گەڕانەوە بۆ لای خوای پەروەردگار بەدڵ نابەخشێت .
سەرەخۆشی ئەوەیە بەخاوەن موصیبەتەكە بڵێی :
برام ئارام بگرە ، چاوەڕوانی پاداشت بە ، ئەم دونیایە لەناوچووە و هەموو موڵك هی خوای پەروەردگارە ، ئەوەی بردیەوە هیی خۆیەتی ، وە ئەوەشی كە دەیبەخشێت هەر هی خۆیەتی ، و هەموو شتێكیش لەلای ئەو كاتی دیاریكراوی هەیە ، و نەپێش دەكەوێت و نەش دوا دەكەوێت ، و دەڕۆین ، بەڵام ئەو كۆبوونەوەی كە ئاماژەت پێدا دروست نیە ، بەڵكو پێشین كۆبوونەوە لەلای خاوەن مردووەكە و دروستكردنی خواردنیان لە شیوەن دەزانی ، و شێوەنیش لەتاوانە گەورەكانە .
پرسیاركار : ئەگەر داێك یان هاوسەر یان خوشكێك لەبراكەی داواكاری ئەوەی كرد كە بیگەیەنێت بەكەس وكاری مردووەكە ، ئایا ئامۆژگاری بەمانەوە بكات یان داواكاریەكەی جێبەجێ‌ بكات ؟
شێخ : ئەگەر كەس وكاری مردووەكە خزم و نزیكیان بوون بەشێوەیەك ئەگەر نەڕۆن بۆ سەرەخۆشی لێكردنیان شتێك لە دەرونیاندا دروست دەبێت ، با بیانبات پێج خولەك یان نزیك لەوە ، پاشان بیانگەڕێنێتەوە .
( لقاء الباب المفتوح (4) محمد بن صالح العثيمين رحمه الله )

سەردان: ٣,٣٨٥ بەش: تەعزێ و سەرەخۆشى