حوكمی ڕەتكردنەوەی فەرموودەی ئاحاد چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی ڕەتكردنەوەی فەرموودەی ئاحاد چیە؟
پرسیار:

حوكمی رەتكردنەوەی ئەو فەرموودانەی كە سەبارەت بە بیروباوەڕە پەنهانەكان هاتوون بە بیانووی ئەوەی كە فەرموودەكە ئاحادە ـ واتە : موتەواتیر نیە ـ ؟
كەسانێكی خاوەن عیلم هەندێك برس و باسی بیروباوەڕ ڕەتدەكەنەوە ، وەكو : پرس و باسی مەهدی ، ئەوەش لە ڕێگەی ڕەتكردنەوەیان بۆ فەرموودەی ئاحاد ، جا حوكمی ئەو كەسانە چیە ؟

حوكمی ئەو كەسانە ئەوەیە كە دەبێت عوزریان بۆ بهێنرێتەوە مادام ئەو كارەیان لە كۆشش و ئیجتیهادەوەیە و لە ڕووی لێكدانەوەی هەڵەوەیە ، بەڵام ڕەتكردنەوەیان بۆ فەرموودەكانی مەهدی ، وەكو ڕەتكردنەوەیان نیە بۆ فەرموودەكانی دابەزینی عیسای كوڕى مەریەم ، چونكە دابەزینی عیسای كوڕی مەریەم جێگیرە بە ڕووكەشی قورئان و ڕاشكاوی سوننەتی صەحیح ، بەڵام فەرموودەكانی مەهدی ، زانایان كردویانە بە چوار بەشەوە :
1 ـ صحيحة .
2 ـ حسنة .
3 ـ ضعيفة .
4 ـ موضوعة .
ووتەی هەڵبژاردەش لە ووتەی زانایان ئەوەیە : كە بێگومان ئەو كاتە دێت كە سەر زەوی پێویستی بەهاتنی دەبێت ، وەك ئەوەی كە سەر زەوی پڕ دەبێت لە زوڵم و ستەم ، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین كە ئەو مەهدیەی كە لە بیروباوەڕى ئەهلی سوننە و جەماعەدایە ئەو مەهدیە نیە كە لە بیروباوەڕی ڕافیزەدا هاتووە و چاوەڕوانین ، چونكە مەهدیەكەی ڕافیزە كە چاوەڕوانین جگە لە ئەندێشە و خەیاڵ نەبێت هیچی تر نیە ، و هیچ ڕاستیەكی بۆ نیە ، جا ئەوانە بیروباوەڕیان وایە ئەو مەهدیە لە ژێرخان یان لە ژێرزەمینیدایە لە عێراقدا ، و هەموو ڕۆژێك چاوەڕوانین ، وە ئەمەش هیچ بنەوایەكی نیە ، و هیچ ڕاستیەكی نیە ، نە لە ڕووی مێژوویەوە ، نەش لە ڕووی عەقڵیەوە .
لقاء الباب المفتوح [1] محمد بن صالح العثيمين رحمه الله

سەردان: ٢,١١٠ بەش: زانستى فەرمودە