حوكمی کەسێک چیە کە تۆمەتی زینا بداتە پاڵ عائیشەی دایکی ئیمانداران ؟ وە بۆچوونی زانایانی ئیسلام چۆنە لەو بارەیەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی کەسێک چیە کە تۆمەتی زینا بداتە پاڵ عائیشەی دایکی ئیمانداران ؟ وە بۆچوونی زانایانی ئیسلام چۆنە لەو بارەیەوە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه وسلم ، أما بعد :
بەڕاستی پلە و پایەی دایکی ئیمانداران عائیشەی کچی ئیمامی ئەبوبەکر - خوای پەروەردگار لەخۆی و باوکی ڕازی بێت - لەلای پێغەمبەری خوا زۆر بەرز بووە و ئەمەش هەندێکە لە فضل و چاکەکانی :
یەکەم : پێغەمبەری خوا دەفەرموویت : ((فضل عائشةَ على النِّساءِ كفَضْل الثَّرِيدِ على سائرِ الطعام)) [البخاري (3230)، ومسلم (2431] واتا : فەزڵی عائشە بەسەر ئافرەتانی دیکەوە وەکو فەزڵی سەرید –خواردنێکی خۆشە بەلاى عەرەبەکانەوە-وایە بەسەر هەموو خواردنەکانەوە.
دووەم : پێغەمبەر خوا دەفەرمووێت : (( يا عائشُ، هذا جبريل يُقرئك السلام)) [البخاري (3045)] واتا : ئەی عائشە ئەمە جبریلە سەلامت لێ دەکات.
سێیەم : پێغەمبەری خوا دایکە عائشەی خۆش ویستووە ، عەمری کوڕی عاص خوای لێ ڕازی بێت دەفەرمووێت : پرسیارم کرد لە پێغەمبەری خوا : (( أَيُّ النَّاسِ أَحَبُّ إِلَيكَ؟ قَالَ: «عَائِشَةُ»، قُلتُ: مِنَ الرِّجَالِ؟ قَالَ: «أَبُوهَا» ...)) [البخاري (3657) ـ واللَّفظ له ـ، ومسلم (2384(.]. واتا : خۆشەویست ترین کەس کێیە بەلاتەوە ؟ فەمووی : عائشە ، وتم : ئەی لە پیاوان : فەرمووی : باوکی .
بەڵام کەسانێک ئەو قەدر و ڕێزەی بۆ نازانن بۆیە ئەو تۆمەتە گەورەیەی دەدەنە پاڵ کە تۆمەتی ( داوێن پیسی و زینا کردنە ) سەرەڕای ئەوەش کە خوای پەوەردگار لە قورئانە پیرۆزەکەیدا لە سورەتی نوردا بە (١٠) ئایەت وەڵامی ئەم تۆمەتەی داوەتەوە و پاکێتی دایکمانی دەرخستووە .
بۆیە ئەگەر کەسێک دوای زانینی ئەم ئایەتانەش هەر ئەو تۆمەتە بداتە پاڵی ئەوا بیگومان کافر دەبێت و لە ئیسلام دەچێتە دەرەوە بە کۆدەنگی زانایانی ئیسلام چونکە :
1- ئەمە بەدرۆ دانانی قورئانە کە خوای پەروەردگار بەرائەت و پاکێتی دەرخستووە و ئەمیش وەری نەگریت ، کە ئەمەش خۆی بۆ خۆی کوفرێکی ڕوون و ئاشکرایە . بە کۆدەنگی زانایان .
پێشەوا ابنُ العربيِّ - بەڕەحمەت بێت – دەفەرمووێت : ( كلُّ مَن سبَّها بما برَّأها الله منه فهو مُكذِّب لله، ومَن كذَّب الله فهو كافِر)". ["أحكام القرآن" (3/366)] واتا : هەرکەسێک جنێو بە دایکە عائشە بدات بە ئەوەی کە خوای پەروەردگار پاکێتی دابەزاند لە قورئاندا ، ئەوە ئەو کەسە خوای پەروەردگاری بەدرۆ داناوە ئەوەشی خوای پەوەردگار بە درۆ دابنات کافرە ..
2- تانەدانە لە پێغەمبەری خوا بەوەی کە خێزانەکەی داوێن پیس بووە لەکاتێدا خێزانی هیچ یەکێک لە پێغەمبەران علیهم الصلاة والسلام زینایان نەکردووە .
وەکو پێشەوا ابن عباس و غەیری ئەویش دەفەرموون : (لم تزن إمرأة نبيّ من الأنبياء صلوات الله وسلامه عليهم أجمعين ) [شرح النووي على صحيح مسلم: 17/ 122]واتا : خێزانی هیچ یەکێک لە پێغەمبەران زینا و داوێن پیسی نەکردووە صەلات و سەلامی خوا لەسەر هەموویان بێت.
بۆیە لەبەر دەرخستنی ترسناکی و خراپی ئەم کوفرە گەورە کۆمەڵێک لە وتەی زانایان لە هەموو مەزهەبەکان باس دەکەین : -
1) مەزهەبی حەنبەلیەکان :
پێشەوا ابن قُدامة الحنبلي- بەڕەحمەت بێت – دەفەرمووێت : ( فمَن قذَفها بما بَرَّأها الله منه فقدْ كفَر بالله العظيم). ["لمعة الاعتقاد" (ص40):] واتا :هەرکەسێک تۆمەت بداتە پاڵ دایکە عائشە بە ئەوەی کە خوای پەروەردگار پاکیەتیەکەی دابەزاندووە ئەوا کوفری کردووە بە خوای مەزن و بەدەسەڵات.
وەهەروەها پێشەوا ابنُ القيِّم - بەڕەحمەت بێت – دەفەرمووێت: "واتَّفقتِ الأُمَّة على كُفْر قاذفِها". ["زاد المعاد" (1/103)] واتا : ئومەتی ئیسلام کۆدەنگە لەسەر کافرێتی ئەو کەسەی تۆمەتی زینا بداتە پاڵ دایکە عائشە .
2) مەزهەبی شافعیەکان :
پێشەوا النووي الشافعي- بەڕەحمەت بێت – دەفەرمووێت : ( براءةُ عَائِشَة رضي الله عنها مِنَ الإفْك، وهي براءةٌ قطعية بنصِّ القرآن العزيز، فلو تَشكَّك فيها إنسانٌ - والعياذ بالله - صار كافرًا مرتدًّا بإجماعِ المسلمين ) .[شرحه على مسلم(17/117)] واتا : پاکێتی دایکە عائشە خوای پەروەردگار لێی ڕازی بێت لە ئەو بوهتانەی بۆی کرا ، پاکێتیەکە کە بڕاوەتەوە بە دەقی قورئانی پیرۆز کە هیچ مانا و ئیحتمالێک هەڵناگرێت ، ئەگەر کەسێک گومانی لەسەر دروست بکات -پەنا بەخوای پەروەردگار- ئەو دەبێتە کافر و هەڵدەگەڕێتەوە لە ئیسلام بە کۆدەنگی موسڵمانان.
3) مەزهەبی مالکیەکان :
پێشەوا ابنُ العربيِّ المالكي- بەڕەحمەت بێت – دەفەرمووێت : (كلُّ مَن سبَّها بما برَّأها الله منه فهو مُكذِّب لله، ومَن كذَّب الله فهو كافِر). [أحكام القرآن (3/366)] واتا : هەرکەسێک جنێو بە دایکە عائشە بدات بە ئەوەی کە خوای پەروەردگار پاکێتی دابەزاند لە قورئاندا ، ئەوە ئەو کەسە خوای پەروەردگاری بەدرۆ داناوه ئەوەشی خوای پەوەردگار بە درۆ دابنات کافرە.
4) مەزهەبی حەنەفیەکان :
پێشەوا ابن عابدين الحنفي- بەڕەحمەت بێت – دەفەرمووێت : ( لا شك في تكفير من قذف السيدة عائشة). [ حاشية ابن عابدين: (6/ 378)] واتا :هیچ گومانێک نیە لەکافرێتی ئەو کەسەی تۆمەتی زینا بداتە پاڵ دایکە عائشە .
5) مەزهەبی ظاهریەکان :
پێشەوا ابن حەزم -بەڕەحمەت بێت- دەفەرمووێت : (ردة تامة وتكذيب لله تعالى في قطعه ببراءتها): (( [المحلى(11 / 15)] واتا : لە دین هەڵگەڕانەوەیەکی تەواوە ، وە بەدرۆدانانی خوای پەروەردگارە لەوەدا کە پاکێتی دایکە عائیشەی یەکلایی کردوەتەوە .
وصلى الله وسلم على نبینا محمد .

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢,٦٣٢ بەش: هەڵوەشێنەرەوەکانى ئیسلام