هەندێ دەستەواژە دەبینین كە هەڵواسراوە بە هەندێك لە ئۆتۆمبیلەكاندا وەكو دەستەواژەی " يا رضى الله و رضاالوالديـن ": ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەندێ دەستەواژە دەبینین كە هەڵواسراوە بە هەندێك لە ئۆتۆمبیلەكاندا وەكو دەستەواژەی " يا رضى الله و رضاالوالديـن "

ئەم دەستەواژەیە لە دوو ڕووەوە هەڵەی تێدایە.
یەكەم ئەم كەسە بانگی رەزای خوای كردووە ، وە ئاشكرایشە بانگ كردنی صیفەتی خوا بە بەكارهێنانی ئامرازی (یا) دروست نیە, چونكە صیفەت لەم كاتەدا خودی زاتی خوای پەروەردگار نیە ،وە تەنانەت شیخ الإسلام ابن تیمیە بەڕەحمەت بێت دەگێڕێتەوە كە بانگ كردنی صیفەتی خوا حەرامە بە یەكدەنگی زانایان.
ڕووی دووەم : ئەم كەسە ڕەزای دایك وباوكی كردۆتە هاوتا و هاوشانی ڕەزای خوای گەورە بەبەكارهێنانی پیتی (و) لەكاتێكدا لەم شوێنەدا گونجاوتربوو ووشەی (ثم) ی بەكاربهێنایە ، بۆ نممونە بیوتایە: أسأل الله رضاه ثم رضى الوالدين ،هەرچەندە بەكارهێنانی واو لێرەدا هیچی تێدا نیە چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: [أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ (14) ] وە هەروەها دەفەرموێ : [وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ] چونكە بەكارهێنانی واو هاوبەشی دەخوازێت لە بنچینەی رەزامەندیەكەدا و ئەم رەزامەندیەش لەدایك وباوكیشەوە دەبێت،  بۆیە هاوبەشیەكە لەواتا و مانادا دەبێت نەوەك لە پلە وپایە ومەرتەبە.
الشيخ صالح آل الشيخ حفظه الله

سەردان: ٢,١٦٨ بەش: هەمەجۆر