کچێک لە تەمەنى 12 ساڵى دەکەوێتە حەیزەو ڕۆژوو ناگرێت تا 15 ساڵى حوکى ئەمە چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کچێک لە تەمەنى 12 ساڵى دەکەوێتە حەیزەو ڕۆژوو ناگرێت تا 15 ساڵى حوکى ئەمە چیە؟
پرسیار:

ئافرەتێک دەپرسێت: کیژۆڵەیەک دەکەوێتە حەیزەوەو لە تەمەنی دوازدە ساڵیدایە و رۆژو ناگرێت، چونکە پێی وایە لەسەری نیە ھەتا نەگاتە پازدە ساڵی و باڵغ نەبێت و باوکیشی لەسەر ئەوە لێی دەدات و دەڵێت: رۆژو مەگرە ھەتا دەگەیتە پازە ساڵی و ئێستا بیستومە کە رۆژو گرتن و تەکلیف لە کەوتنە حەیزەوە دەست پێ دەکات، جا ئایا چی لەسەرە؟ 

ئەگەر ئەو کچەی کە کەوتۆتە حەیزەوە ولەتەمەنی دوازدە ساڵیدایە وبەڵام رۆژوی نەگرتوە ھەتا نەگاتە پازدە ساڵ لەسەر بنەمای ئەوەی کە پێی وابووە رۆژو نایگرێتەوەو لەسەری نیە ھەتا نەگاتە پازدە ساڵی و باوکیشی لێی دەدات ، ئەوا پێی دەڵێین: ئەگەر لەو کاتەدا پێت وایە کە رۆژو واجبە لەسەرت ئەوا دەبێ قەزای بکەیتەوە، چونکە لێدانی باوک لەسەر نەگرتنی رۆژو عوزر نیە بۆ ئەوەی رۆژو نەگرێت، بەڵام ئەگەر نەتزانی وەکو کەسێک کە لە شوێنی دورەدەست ودور لەزانایان و لادێ گەورە بوبێ ئەوا قەزای لەسەر نیە. بنەمای ئەم قسەیەش ئەوەیە کە نەزانێکی خاوەن عوزر دروشمەکانی شەرع نایگرێتەوە وەکو شیخ الاسلام دەیڵێت, شەریعەت پێویست نابێت پێش زانست و بەبەڵگەی چەند فەرموودەیەک.
لقاء الباب المفتوح [2] محمد بن صالح العثيمين رحمه الله