هەندێك جار خەوەنووتكە دەمگرێت یان بێزاردەبم بۆیە نوێژی سوننەتی ڕەواتب ناكەم، ئایا پێی گوناهبار دەبم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەندێك جار خەوەنووتكە دەمگرێت یان بێزاردەبم بۆیە نوێژی سوننەتی ڕەواتب ناكەم، ئایا پێی گوناهبار دەبم؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پێویستە پارێزگاری بكرێت لە نوێژە سوننەتە رەواتبەكان ، چونكە ئەوانە سوننەتی جەخت لەسەركراون و هەمیشە پێغەمبەری خوا ئەنجامی داون، وە مرۆڤ ئەگەر بەلای تەمەڵیدا چوو ئەوا تەمبەڵیەكەی زیاد دەكات، وە ئەگەریش خەوەنووتكەیەكی زاڵ بوو بەشێوەیەك زاڵ بوو بەسەرتدا لەناو نوێژەكەتدا ونەتزانی چی دەڵێیت و چی دەكەیت ئەوا لەوكاتەدا دەخەویت.
بەڵام ئەگەر هاتوو تەنها خەوەنووتكەیەكی ئاسان ولاواز بوو ئەوا بۆت نیە واز لە رەواتب بهێنیت لەگەڵ ئەوەی ئەو جۆرە نوێژە كاتێكی زۆرت لێ نابات بۆیە پێویستە پارێزگاری لێ بكەیت كەی لەتواناتدا هەبوو.
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٣,٤١٦ بەش: نوێژە سوننەتەکان