حوكمی ئەنجامدانی خووی نهێنی لە ڕەمەزاندا چیە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی ئەنجامدانی خووی نهێنی لە ڕەمەزاندا چیە؟
پرسیار:

حوكمی ئەنجامدانی خووی نهێنی لە ڕەمەزاندا چیە؟ وە ئەگەر كەسێك سوێندی خوارد سێ‌ جار وتی (والله والله والله) ناگەرێمەوە سەر ئەم كارە بەڵام پاشتر گەڕایەوە سەری حوكمی چیە؟

خووی نهێنی دروست نییە، وە هەركەسێك لە ڕەمەزاندا ئەنجامی بدات ئەوا گوناهەكەی قورسترە و تاوانەكەی گەورەترە لەو كەسەی كە لە غەیری ڕەمەزاندا بیكات، وە پێویستە لە سەری تەوبە بكات، وە ئەو ڕۆژەی كە كارەكەی تیادا ئەنجام داوە و مەنی هەبووە ئەو ڕۆژە قەزا بكاتەوە بەڵام ئەو كەسەی سوێندی خواردووە نەیكات و دواتر كردوویەتی ئەوا سوێندەكەی كەوتووە، پێویستە لەسەری كەفارەتی یەك سوێن بدات ئەگەر چی سوێندەكەشی دووبارە كردبێتەوە، چونكە سوێند خواردنەكە لەسەر یەك شت بووە، ئەویش ئازادكردنی بەندەیەك یان خواردن پێدانی(دە)كەسی مسكین یان جل بۆكڕینیان، هەركەس نەیتوانی سێ‌ ڕۆژ ڕۆژو بگرێت

 فەتوای لیژنەی هەمیشەیی بۆ توێژینەوەی زانستی و فەتوادان (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء) (فەتوای ژمارە4971).