حوكمی ڕازاندنەوەی گۆڕ چیە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی ڕازاندنەوەی گۆڕ چیە ؟

ڕازاندنەوە جیاوازە: ئەگەر مەبەستت پێی خۆڵی بەسەرا كۆبكەیتەوە، وە شتی بەسەردا دانێی وەك (خشت یان بلۆك) ئەوە ڕێگە پێدراوە،ئەگەر مردوو نێژراو قەبرەكەی بە ئەندازەی بستێك بەرزبكرێتەوە، پاشان پاشماوەی خۆڵەكە دابەش بكرێت بە سەر قەبرەكە تابزانرێ كە قەبرە، وە لە سەر دوولاكەی دوو خشت دا ئەنرێ‌ بۆ ئەوەی بناسرێ‌ و پێشێل نەكرێ‌ و بێ‌ ڕێزی نەكرێ‌، بەڵام ڕازاندنەوەی بە گەچ یان بە قوڕ یان بە خانوو دروست كردن لە سەری ئەوە خراپە و دروست نیە،
پێغەمبەر () ڕێگری و نەهی كردووە لە گەچكاری قەبرەكان وە نەهیشی لێكردووە كە لەسەری دابنیشین،وەنەهیشی كردووە كە خانووی لەسەر دروست بكرێت، ئیمامی(موسلم) لە (صحیح)ە كەیدا گێڕاویەتیەوە وە نەهیشی كردووە لە سەری بنوسرێت كە وابوو نانوسرێت لە سەری،وە خانوشی لەسەر دروست ناكرێت وە مزگەوتیشی لەسەر دروست ناكرێت
هەموو ئەمانە بیدعەیە و داهێنراون،وە ئەوەش كە ئەكرێ‌ لە هەندێ‌ وڵاتدا كە دروست كردنی خانوو قوبە و مزگەوت لە سەر قەبرەكان داهێنراوەو هۆكاری (شیرك) هاوەڵ بڕیاردانە بۆ خوای گەورە (جل جلالە) ئەوە دروست نیە، وە واجبە لەسەر موسڵمانان كە واز لەو جۆرە داهێنراوانە بهێنن،وە واجب لەسەر كاربەدەستانی موسڵمان ئەوەیە كە ڕێگری بكەن ئەوشتانە دروست بكرێت لە سەر گۆرەكان،وە واجب لە سەر هەموو وڵاتە ئیسلامیەكان ئەوەیە كەئەمە ڕێگری لێبكرێت،ڕێگری بكرێت لە خانوو دروست كردن لە سەر قەبرەكان و مزگەوت بڕوخێنرێ كە دروست كرابێت لە سەر قەبر،یان ئەو خانوانەی كە قوبەیان لەسەرە ئەبێ لاببرێت،وە ئەگەر مزگەوتەكان كۆن بوون مردووی تێدا نێژرابێ‌ ئەبێ‌ گۆرەكان هەڵكەنری و لاببرێ‌ و ببرێت بۆ گۆڕستان لە وێ‌ دوبارە بنێژرێتەوە خۆڵی بەسەردابكرێت و هەروەك قەبرەكانی تر، وە دروست نیە كە قەبر لە مزگەوتەكان بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر قەبرەكە كۆن بوو بینا لەسەر دروست كرابوو واجبە ئەو بینایە بڕوخێنرێت، جا قوبە بێت یان جگە لەو لاببرێت، وە درست نیە چونكە ئەوە هۆكاری (شیرك)ە پێغەمبەر ئەفەرموێت:(لعن الله اليهود والنصارى اتخذوا قبور أنبيائهم مساجد).
واتە: نەفرەتی خوا لە جولەكەو گاورەكان بێت چونكە گۆڕی پێغەمبەرەكانیان ئەكردە مزگەوت، وە هەندێ‌ لە خێزانەكان بە پێغەمبەر (صل الله علیە وسلم) ی یان وت: ئەی پێغەمبەری خوا ئێمە كەنیسەیەكمان بینی لە وڵاتی حەبەشە وێنەی تێدابوو، پێغەمبەریش() فەرمووی: (أولئك إذا مات فيهم الرجل الصالح بنوا على قبره مسجداً، وصوروا فيه تلك الصور، أولئك شرار الخلق عند الله).
ئەوانە ئەگەر پیاو چاكێك بمردایە لە ناویاندا لەسەر قەبرەكەی مزگەوتیان دروست دەكرد ئەو وێنانەیان تیا دروست دەكرد،ئەوانە خراپترین دروست كراوی خوای گەورەن، پێغەمبەر () ئاگادارمانی كردۆتەوە كە خراپترین دروست كراوی خوای گەورەن چونكە بینایان لە سەر قەبرستان دروست دەكردو دەیان كردە مزگەوت وێنەیان تیا دروست ئەكرد،وە دیسان پێغەمبەر() ئەفەرموێت:(لا تصلوا إلى القبور ولا تجلسوا عليها).

واتە بەرەو ڕووی قەبرستان نوێژ مەكەن و لە سەریشی دامەنیشن. وە ئیمامی (مسلم) لە (صحیح)ە كەیدا لە جابرەوە ئەیگێڕێتەوە كە فەرمویەتی: (نهى رسول الله أن يجصص القبر وأن يقعد عليه وأن يبنى عليه).
واتە: پێغەمبەری خوا نەهی كردووە كە قەبر گەچكاری بكرێت و لەسەری دابنیشرێت و بینای لە سەر دروست بكرێت، جا واجبە لە سەر زانایانی موسڵمانان لەهەموو شوێنێك وە كاربەدەستی موسڵمانانیش لە هەموو شوێنێك ئەم شتە لابدەن، وە ئامۆژگاری خەڵك بكەن و بیریانی بخەنەوە و ئاگاداریان بكەنەوە،وەلەسەر كاربەدەستانە كە بەهێز لای بدەن،ئەو مزگەوتانە بڕوخێنرێت كە دروست كراوە لە سەر قەبران،وە (قبە) كانیش،با قەبرەكە بەرزبێ‌ و دەركەوێ‌ و قوبەو مزگەوتی لەسەر نەبێ‌،هەروەك لەسەر دەمی پێغەمبەری (بقیع) وابوو وە هەروەك ئێستا لە وڵاتی سعودیە لە بەقیع و جگە لە ویش دیارە و هیچی بەسەرەوە نیە نە مزگەوت نە بینایە،وە هەروەهاش بوو لە سەردەمی پێغەمبەر ،قەبرەكان لە بقیع و جگە لە ویش وە لە مەككەو مەدینە و جگە لەوانیش هیچی بەسەرەو نەبووە،وە هەروەهاش بوو لەسەردەمی هاوەڵاندا ڕەزای خوایان لەسەر بێ هەتا (رافضة) ئەوانەی كە ڕەفزی خیلافەتی ابوبكر و عمر و عوسمانیان كرد هاتن و ڕۆچون لە قەبرەكان وە هەروەها ئەو كەسانەش كە لە وان ئەچن لەم ئیشەدا،بۆیە واجبە ئاگاداربین واجبە ئەو مزگەوتانە بڕوخێنرێت كە لەسەر قەبر دروست كراون، و ئەوبینا و قوبانەش كە دروست كراون لەسەری،وە ئەبێ‌ قەبرەكان كەشف بێ‌ و هیچی بەسەرەوە نەبێ‌ خەڵك سەردانیان بكات بۆ سلام كردن لێیان موسڵمانان تەنها بۆ سەلام كردن سەردانی ئەكەن پێغەمبەر هاوەڵانی فێر دەكرد هەر كاتێ‌ سەردانی قەبریان بكردایە كە بڵێن:(السلام عليكم أهل الديار من المؤمنين والمسلمين، وإنا إن شاء الله بكم لاحقون نسأل الله لنا ولكم والعافية، يرحم الله المستقدمين منا والمستأخرين).
واتە: سەلامتان لێبێت ئەی خانەی ئیماندارو موسڵمانان، وە ئێمەش بەویستی خوا ئەگەین بە ئێوە،داوای سەلامەتی لە ئاگرو عەزاب بۆ خۆمان و ئێوەش دەكەین لە خوا،خوای گەورە ڕەحم بەوانەمان بكات كە لەپێش دا ڕۆیشتوون و ئەوانەش كە لە دوایدا دەڕۆن) ئەمە سونەتە، جا موسوڵمانان سەردانی قەبرەكان دەكەن و سەلامیان لێ‌ دەكەن تەنها،داوایان لێ‌ ناكەن هاواریان لێ‌ ناكەن،وە جائیزیش نیە كە دەستی پێوە بدەی بەمەبەستی (تبرك) بەڵكو ئەمە خراپەو شیركە.
داواكردن لە مردو،پەنا بردن بۆ مردوو لە هاوەڵ بڕیاردانی گەورەیە، وەك بڵێی ئەی فڵان كەس شەفاعەتم ۆ بكە یان سەرم بخە یان نەخۆشەكەم چاك بكەرەوە،جا ئەمە لای قەبری پێغەمبەر بێ‌ یان قەبری حسین ڕزای خوای لێبێت یان لای هەركەسێك هەمووی شیركی گەورەیە،هەرگیز ئەمە دروست نیە لای هەموو موسڵمانان، دروست نیە بچیتە لای قەبرێك و بڵێی سەرم بخە یان شفای نەخۆشیەكەم بدە ئەمە شیركی گەورەیە،جا یەكسانە ئەمە لەگەڵ پێغەمبەراندا بێ‌ یان ئالوبەیتی پێغەمبەر یان جگە لەوان، وە دروست نیە قەبر مەسح بكرێت بە دەست یان تبرك لیوەرگرتنی بەڵكو تەنها سەردانی ئەكرێ‌ سەردانی ئەكات و ئەڵێت (السلام عليكم أهل الديار من المؤمنين والمسلمين، وإنا إن شاء الله بكم لاحقون، نسأل الله لنا ولكم والعافية، يرحم الله المستقدمين منا والمستأخرين). ئا بەم شێوەیە پێغەمبەر هاوەڵانی فێردەكرد، ئا بەم شێوەیە زانایان لە (بلوغ المرام ومنتقى الأخبار) باسیان لێوە كردووە وە زانایانی فەرموودە و فیقه باسیان كردووە، جا واجبە لەسەر زانایانی موسڵمان ئەمە بڵاو بكەنەوە وە ئەمە بۆ خەڵك ڕوون بكەنەوە، واجبە لەسەر زانایان لە مزگەوتەكاندا ڕوونی بكەنەوە، وە لە وتاری جومعە دا وە لە موحازەرات و دەرسەكاندا خەڵك شارەزا بكەن و ئەمانەیان فێر بكەن تا لەسەری چاو ڕۆشن بن هەتا واز لە ڕۆچوون لە قەبر دێنن،هەتاوەكو مزگەوت لەسەری دروست نەكەن هەتا جگە لە خوا بانگی نەكەن و هاوارو پەنای پێ‌ نەبەن.

بەڵای گەورە ئێستا ئەوەیە لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامیەكاندا لە سەر قەبران مزگەوت و قوبە دروست دەكرێت،وە بانگی خاوەن قەبرەكان ئەكرێ‌ لە جگە لە خوا وە پەنایان پێ‌ دەبرێ‌ نەزریان بۆ دەكەن، ئەمە شیركە، بانگ كردن و پەنا پێ‌ بردن و نەزر كردن(شیركی گەورەیە)،وە مزگەوت دروست كردن هۆكارە بۆ ئەمە وە قوبەش هەروەها جا واجبی سەر شانی كاربەدەستانە لە هەموو شوێنێك لە مصر لە شام لە عێراق و مغرب و لە هەموو شوێنێك واجبە لەسەریان ئەو قوبانە نەهێڵن، وە ئەو مزگەوتانەی كە لەسەر قبرانن واجبە لەسەر زانایان كە ئاگاداریان بكەنەوەو ئامۆژگاریان بكەن و بیریان بخەنەوە، ئەگەر موسڵمانن لەسەریانە حەرامەكانی خوا لا بدەن، ئەگەر كاربەدەست موسڵمانە با لە خوا بترسێت،وە با ئەوەی كە خوا حەرامی كردوە لە قوبەو مزگەوت لە سەر قەبرستان لاببرێت وە خەڵك منع بكات لە بانگ كردنی مردووان و پەنا پێ بردنیان و نەزر بۆ كردنیان نەزر تەنها بۆ خوایە هەر خوایە بانگ ئەكرێ‌ هەر خوایە نەزری بۆ ئەكرێ‌ هەر خوایە پەنای پیێ‌ ئەبرێ‌، بڵێ‌ خوایە لێم خۆش بە خوا سەرم بە خوایە شفام بدە خوایە ڕەحم بە لاوازیم بكە، خوایە ڕزقم بدە ئا بەو شێوەیە هاوار بۆ خوا ئەبرێ‌ بەڵام مردوو بانگ ناكرێ‌ نەمردوو نە بت نە ئەستێرە نە جنۆكە بانگ ناكرێن و هاواریان تێ‌ ناكرێ‌ جگە لە خوا هەر خوایە بانگ ئەكرێ‌ سبحانە وتعالی جا دروست نیە هاوار بكرێت بە پێغەمبەران و ئیمانداران و جگە لەوانیش وەدروست نیە هاوار بكرێتە ئەستێرە و بت و جن هەمووی دروست نیە، بەڵكو واجبە تەنها عیبادەت بۆ خوا بكرێ‌ خوایە لێم خۆشبە خوایە سەرم بخە یا الله یا ذالجلال والاكرام لێم خۆشبە ڕەحمم پێ بكە شیفای نەخۆشم بدە لە فەزڵی خۆت ڕزقم بدە بەڵام بچی بۆ لای مردوو بڵێی ڕزقم بدە و شفای نەخۆشیم بدە هەتا ئەگەر پێغەمبەریش بێت نابێ‌ هەركەسێ‌ بچێتە لای قەبرەكەی یان دور لە قەبرەكەی بڵێ‌ یا محمد ڕزقم بدە یا محمد سەرم بخە ئەمە شیركی گەورەیە یان بڵێت ئەی گەورەم عبدالقادر یان گەورەم حسین یان گەورەم بەدەوی یان گەورەم فڵان سەرم بخە شیفام بدە من لە لاتم و لە ژێر دەسەڵاتتم ئەمە شیركی گەورەیە ئەبێ‌ ئاگاداری ئەم شتانە بین،وە ئەبێت زانایان ڕوونی بكەنەوە بۆ خەڵكی،وە ئەبێ‌ كاربەدەستان ئەمە قەدەغە بكەن وە ئەو بینایانە كە دروست كراون لا بدەن، ئەمە ئەركی سەرشانی موسڵمانانە بۆ پاراستنی توحید،وە سوربوون لەسەر بیروباوەری موسڵمانان وە بانگ كردنێ‌ بێت بۆیان بۆ حەق وە گەیاندنی واجبی بانگەوازە.

داوا ئەكەین لە خوا كە كاربەدەستی موسڵمانان كۆمەكی بكات بۆ ئەوشتەی كە پێی ڕازیە وە داوا ئەكەین لە خوا كە هاوكاری كۆمەكی زانایان بێ‌ لەسەر گەیاندن و ڕوون كردنەوە، وە داوا ئەكەین هەموو كەسێك سەر بخات بە حەق و وە هەموو كەسێك لە ئاشوب و خراپە وگومڕای بپارێزێت.
ولا حول ولا قوة الإ بالله

  الشيخ عبدالعزيز بن باز رحمه الله 

سەردان: ٣,٦٥٩ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان