ئایا دروستە لە دواى کردنى (11) ڕکات نوێژى تەراویح شەو دیسان لە ماڵەوە نوێژى تر بکەى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە لە دواى کردنى (11) ڕکات نوێژى تەراویح شەو دیسان لە ماڵەوە نوێژى تر بکەى؟

هەركەس نوێژی تەراویح و  وەتری كرد کە (11) ڕکاتە لەپاشاندا ویستی نوێژی تر بكات دروستە بۆى کە تەنها دوو ڕکات بکات بەڵام نوێژە وەترەكە دووبارە نەكاتەوە، بەپێ‌ی ئەوەی ئەبوداودو نەسائی و (ترمذي) كە بەحەسەنی داناوە لە عەلی‌یەوە ئەگێڕنەوە دەفەرمووێت: لە پێغەمبەرم بیستووە فەرموویەتی: (لا وَترَانِ فِي لَيلَةٍ) واتە: لە شەوێكدا دوو وەتر نی‌یە.
لە عائیشەوە خوا لێی ڕازی بێت هاتوە دەفەرمووێت: پێغەمبەر كاتێ‌ سڵاوی ئەدایەوە سڵاوەكەیمان دەبیست، لەپاشاندا بەدانیشتنەوە دوو ڕكات نوێژی ئەكرد. (واتە لە دواى نوێژى وەترەکەوە) (موسلیم گێڕاویەتی‌یەوە).
وە لە ئوممو سەلەمەوە هاتووە كە پێغەمبەر لەدوای وەترەوە بەدانیشتنەوە دوو ڕكات نوێژی ئەكرد . (ئەحمەدو ئەبوداود و (ترمذي) و غەیری ئەوان گێڕاویانەتەوە).
بۆیە بە پێى ئەم دوو فەرمودەیەی سەرەوە دەتوانى تەنها دوو ڕکات بکەى .

سەردان: ٣,٢٩٧ بەش: نوێژى تەراویح