ئایا نیەت مەرجە لە ڕۆژوودا بۆ هەموو ڕۆژێك ؟ یان جارێك لەسەرەتای مانگەوە بەسە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نیەت مەرجە لە ڕۆژوودا بۆ هەموو ڕۆژێك ؟ یان جارێك لەسەرەتای مانگەوە بەسە ؟

ڕۆژوو و جگە لەویش لە كردەوەكانی تر دەبێت بەنیەتەوە بێت ، پێغەمبەری خوا فەرموویەتی :‏ (‏ إنما الأعمال بالنيات وإنما لكل امرئ ما نوى ‏)‏ ‏[‏ البخاري ‏‏‏]‏، واتە : كردەوە تەنها بەنیتە ، مرۆڤیش تەنها ئەوەی بۆ هەیە كە نیەتیەتی . وە لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە ‏:‏ (لا عمل إلا بالنية ‏)‏ ‏، واتە : كردەوە نیە بەبێ‌ نیەت .
بەوەش نیەت پێویست دەبێت بۆ ڕۆژووی ڕەمەزان لەشەودا ، بەوەی لە پێش دەركەوتنی سپێدە ( الفجر الصادق ) نیەتی ئەو ڕۆژەی هەبێت ، وە هەستانی موسڵمان لەخەو و پارشێوكردنی بەڵگەیە لەسەر بوونی نیەت ، بۆیە پێویست نیە مرۆڤ بەدەم نیەت بهێنێت ، و بڵێت : نیەتی ڕۆژم هێنا ، چونكە ئەوە بیدعە و داهێنراوە ، وە نیەتیش لە ڕەمەزاندا بۆ هەموو ڕۆژێك بەتایەبت دەبێت هەبێت ، چونكە هەموو ڕۆژێك پەرستشێكی سەربەخۆیە ، چونكە هەموو ڕۆژێك پەرستشێكی سەربەخۆیە و پێویستی بە نیەت هەیە ، بەوەش لەشەودا و لەدڵیدا نیەتی هەموو ڕۆژێكی بەجیای هەبێت ، وە ئەگەر نیەتی ڕۆژووی هەبێت لەشەودا و بخەوێت ، و بەخەبەر نەیەت ئیللا پاش دەركەوتنی سپێدە ، ئەوا ڕۆژووەكەی دروستە لەبەر بوونی نیەت لەشەودا .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٣,٤١١ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو