ئایا دروستە نوێژ بۆ مردوو بكرێت مەبەستم ‌ ئەو نوێژانەى بۆ بكەیت كە لە ژیانى دا فەوتاندبێتى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە نوێژ بۆ مردوو بكرێت مەبەستم ‌ ئەو نوێژانەى بۆ بكەیت كە لە ژیانى دا فەوتاندبێتى

بسم الله الرحمن الرحيم
نوێژ پەرستشێكى جەستەییە ومرۆڤ لە ژیانیدا فەرمانى پێ كراوە ئەنجامى بدات بەهەر شێوازێك بێت وە فەوتاندنى و نەكردنى نییە خواى گەورە دەفەرموێ: {إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا} سورة النساء(103)
ئەمە ئەگەر كەسێك خۆى لە ژیانیدا بەئەنقەست نوێژ بفەوتێنێ و نەیكات قەزا ناكرێتەوە وە ئەگەر تاوانى كردو چەند نوێژێكى فەوتاند ئەوە قەزا ناكرێتەوە و نابێت قەزایان بكاتەوە بەڵام كردنى نوێژى سوننەت ئەوەى بۆ پڕدەكەنەوە بەڵام كەسێك بمرێت ئەوە بە هیچ شێوەیەك نوێژى لە جیاتى ناكرێتەوە.
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٤٠٢ بەش: حوکمى نوێژنەکەر