بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ٢٠٥٢ کۆی سەردان: ١٢٤٨٨٥٩
پرسیار لەوێنەدا
ئایا پاكبوونەوەی ئافرەت لە سورِی مانگانە و زەیسانی لە پێش دەركەوتنی سپێدە ڕۆژوو لەسەر ئافەرەت فەرز دەكات؟

ئەگەر ئەو ئافرەتەی كە لە سوڕی مانگانە یان لە زەیسانیدایە، و لە پێش سپێدە (فجر) پاك دەبێتەوە، بەڵام پێش سپێدە (فجر) خۆی نەشوات، بەڵكو خۆشۆردنەكەی لە پاش سپێدە بێت، ئایا ڕۆژووەكەی دروستە یان نە ؟

بەڵێ‌ ڕۆژووی ئەو ئافرەتە دروستە كە سوڕی مانگانەی هەیە، وپێش دەركەوتنی سپێدە پاك دەبێتەوە، بەڵام خۆشۆردنەكەی لە پاش دەركەوتنی سپێدە ئەنجام دەدات، بەهەمان شێوەش ئافرەتی زەیسانیدار، چونكە لەم كاتەدا لەو كەسانەیە كە ڕۆژوویان لەسەر پێویستە، و هاوشێوەی ئەو كەسەیە كە خۆشۆردنی لەش گرانی لەسەرە ئەگەرچی فەجریشی لەسەر دەركەوتبێت بە لەش گرانیەوە، ڕۆژووەكەی دروست و تەواوە لە بەر ئەم فەرموودەیەی خوای پەروەردگار كە فەرموویەتی: [ فَالْآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ] (البقرة: 187)، واتە: كەوابوو لە ئێستە بەدواوە نزیكیان بكەون و ئەوە داوا بكەن كە خوا بۆی بریارداون، و بخۆن و بخۆنەوە هەتا بەڕوونی بەرەبەیان و سپێدەتان بۆ دەردەكەوێت و لە ڕۆژهەڵاتەوە دیار دەدات، و تاریكی شەو لادەبات.

(محمد بن صالح العثيمين: فتاوى المراة المسلمة: ص 181 ـ 182).



سەردان: ٥٤٣ بەش: حوکمەکانى ڕۆژوو

من لەگەڵ خۆشەویستەکەم قسە دەکەم ئایا حوکمى ئەمە چیە؟ وە ئایا ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟ڕۆژووانێك ڕشایەوە، پاشان بەشێك لە ڕشانەوەكەی خواردەوە و قووتدا، بەبێ هیچ مەبەستێك، ئایا حوكمی چیە ؟