ئایا قەزاكردنەوە پێویستە لەسەر ئەو كەسەی كە ڕشانەوە زۆری پێ دێنێت لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
 ئایا قەزاكردنەوە پێویستە لەسەر ئەو كەسەی كە ڕشانەوە زۆری پێ دێنێت لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا ؟

ڕۆژووەكەی بەتاڵ نابێتەوە و قەزاكردنەوەشی لەسەر پێویست نیە، بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا كە فەرموویەتی:

" مَنْ ذَرَعَهُ الْقَىْءُ فَلاَ قَضَاءَ عَلَيْهِ، وَمَنِ اسْتَقَاءَ فَعَلَيْهِ الْقَضَاءُ"

(رواه الأمام أحمد وأهل السنن بإسناد صحيح، وصححه العلامة الألباني في: صحيح سنن ابن ماجة، برقم: 1676، وصحيح تخريج حقيقة الصيام ص (14)، والإرواء (923)، والتعليق على ابن خزيمة (1960و1961)، وصحيح أبي داود (2059))

واتە: هەر كەسێك ڕشانەوە زۆری پێ‌ بێنێت و برشێتەوە قەزاكردنەوەی ڕۆژووەكەی لەسەر نیە، وە هەركەسێك خۆی بڕشێنێتەوە ئەوا پێویستە لەسەری قەزای بكاتەوە.

(اللجنة الدائمة: فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء: ج 10: ص 255).