من ناتوانم بۆ شەو نوێژ لەنیوەى شەودا هەستم ئایا دەكرێت بەر لەوەى بخەوم شەونوێژ بكەم ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
من ناتوانم بۆ شەو نوێژ لەنیوەى شەودا هەستم ئایا دەكرێت بەر لەوەى بخەوم شەونوێژ بكەم ؟
پرسیار:

بەڕێزان من ناتوانم بۆ شەو نوێژ لەنیوەى شەودا هەستم ئایا دەكرێت بەر لەوەى بخەوم شەونوێژ بكەم ؟

وە ئایا دەتوانیت لە 11 ڕكات كەمتر بكەیت ؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
براى بەڕێزم ڕەحمەتى خوات لێ بێت: شەو نوێژ كاتەكەى لە دواى نوێژى خەوتنانەوە (عشاء)دەست پێ دەكات تاوەكو نوێژى بەیانى هەڵبەتە باشترین كات سێ یەكى كۆتاییە لەوكاتەى بۆ شەو نوێژ دانراوە بەڵام دەتوانیت لە هەر سێ سێیەكدا ئەنجامیان بدەیت واتە: دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە دواى نوێژى خەوتنانەوە بیانكەیت یان لە نیوەى شەودا سەعاتى 11 یان 12 یان سێ یەكى كۆتاییدا دەتوانیت تەنها یەك ڕكاتیش بكەیت كە پێى دەگوترێت (وتر) واتە لەیەك ڕكاتەوە تا یانزە ڕكات وە پێغەمبەرى خوا لەوە زیاترى نەكردووە وە باشترین ڕێباز ڕێبازى پێغەمبەرى خوایە .
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٦,٤٧٦ بەش: نوێژە سوننەتەکان