بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٣٨٢ کۆی سەردان: ٥٥٤٤١٠
پرسیار لەوێنەدا
5 ساڵە لە بریتانیام تا ئێستا قصر و جەمع دەكەم ئایا دروستە؟

من پێنج ساڵە لە بریتانیا دەژیم ڕەنگە بۆ پێنج ساڵى تریش دابنیشم بەڵام بەنیازنیم لێرە بمێنمەوە تاوەكو ئێستاش قه صر و جەمع دەكەم ئایا دروستە یان نا؟ تكایە بە دەلیلەوە.

بسم الله الرحمن الرحيم
ئەوەى كە تاوەكو ئێستا ئەنجامت داوە دروستە و هیچی تێدا نى یە، بەڵام بە نیسبەت ئەو پێنج ساڵەی تر كە دەڵێی بە نیازم بمێنمەوە ئەوا دەڵێم:
ئەگەر بڕیاری نیشتەجێبوونت (إقامة) داوە لەوێ بۆ ماوەیەكی دیاری كراوی دێژخایەن ئەوا بە موسافیر حیساب ناكرێیت و دەبێت نوێژەكانت لە كاتی خۆیاندا بە تەواوی ئەنجام بدەیت نەك بە (قەصر و جەمع).
وە ئەگەر چاوەڕوانی ئەوە بێت كەوا هەر كاتێك ئیشوكاری ئەوێت تەواو بوو پاشان بگەڕێیتەوە و ناشزانیت كەی لەو ئیشوكارە دەبیتەوە ئەوا پێویستە نوێژەكانت بە (قەصر و جەمع) ئەنجام بدەیت تاوەكو دێیتەوە یان تاوەكو بڕیاری نیشتەجێبوون (إقامة) دەدەیت.
بەڵام ئامۆژگاریت دەكەین بە گەڕانەوە بۆ وڵاتی موسڵمانان و بە جێهێشتنی وڵاتی بێباوەڕان، چونكە مانەوە و نیشتەجێبوون (إقامة) لە وڵاتی كافران حەرامە و یەكێكە لە تاوانە گەورەكان (الكبائر) بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەموویەتی: ((أنا بريء من كل مسلم يقيم بين أظهر المشركين، قالوا: يا رسول الله لـمَ ؟ قال: لا تراءى ناراهما)) [صحيح أبـي داود رقم: (2645)] .
واتە: من بەریم لەو موسڵمانەی كەوا نێشتەجێدەبێت (إقامە دەكات) لە نێوەنی بێباوەڕ و موشریكەكاندا، وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا بۆ چی ؟ فەرمووی: نابێت ئاگری یەكتر ببینن.
لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە



سەردان: ١٢٥ بەش: نوێژ

ئایا نوێژى قصر و جەمع چۆن دەكرێت؟ئایا ژن دەتوانێت ئیمامی جەماعەتی پیاوان بكات مەحرەم و نامەحرەم ؟