ئەو هەڵانە چین کە لە شەوانى قەدر دا دەکرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو هەڵانە چین کە لە شەوانى قەدر دا دەکرێت؟

چەند هەڵەیەك هەن كەلەلایەن خەڵكەوە دەكرێن لەم شەوانەدا: وەك:
1- ساردبوونەوەو لاوازی نواندن لە عیبادەت كردن لەم دە شەوەدا: لە سەرەتای ڕەمەزانەوە دەبینی خەڵكی بەگەرم وگوڕیەوە ڕوو لە عیبادەت دەكەن، بەڵام هەركە ڕۆژەكان تێدەپەڕێت هەوڵ وكۆششەكانیش لەگەڵیدا كەم دەبێتەوە، هەتا دەگاتە دەشەوی كۆتایی دەبینی تەواو ساردبۆتەوەو گرنگیەكی ئەوتۆی پێنادات، كەئەمەش بێگومان پێچەوانەی سوننەت وئاكاری پێغەمبەرو() هاوەڵانە.
2- دانیشتن وزیندووكردنەوەی شەوی بیست وحەوت بەتەنها: و وازهێنان لەشەوەكانی تر، لەكاتێكدا پێشتر ئاماژەی بۆكرا كە هەر دەشەەكە داواكراوە كە زیندوو بكرێتەوە.
3- زیندوو نەكردنەوەی سوننەتی ئیعتیكاف.
4- بەفیـڕۆدانی كات لەلایەن هەندێك لەوانەی كە ئیعتیكاف دەكەن بە قسەو حیكایەتی دونیاویستی و ژاوەژاوە دروستكردن كەدەبێتە هۆی تووش بوون بە غەیبەت وفیتنەیی ودرۆو تێكدانی بارودۆخی نوێژخوێنان و ئەوكەسانەی قورئان دەخوێنن.
5- دەرچوونی هەندێك لەوانەی كە ئیعتیكاف دەكەن بۆ ئەنجامدانی نوێژی تەراویح لەمزگەوتێكی تر لەبەر دەنگخۆشی پێشنوێژەكە.
6- پیسكردنی مزگەوت وپاك ڕانەگرتنی.
7- غافڵ بوون لە خێر و پاداشتى شەوانى قەدر و گرنگى دان بە کردنەوەى دوکان ، و خۆسەرقاڵ کردن بە کڕینى جلوبەرگى جەژن و بازاڕکردن لە شەوانى قەدر .
8- پەیوەست نەبوون بەكاتەوە لەلایەن ئەو كەسەی كە ئیعتیكاف دەكات ڕاستتر ئەوەیە بۆئەو كەسەی كە نیەتی ئیعتیكافی دەشەوەكەی هەیە، پێش خۆرئاوابوونی ڕۆژی بیستەم بچێتە ژوورەوەو دوای خۆرئاوابوونی دوا ڕۆژی مانگ بێتە دەرەوە.

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٥,٣٧٢ بەش: شەوى قەدر