ئایا نوێژى سوننەت هەیە لە پێش جومعە و دواى نوێژى جومعە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نوێژى سوننەت هەیە لە پێش جومعە و دواى نوێژى جومعە؟

كردنی نوێژی سوننەت دوای نوێژی جومعە
ژمارەی ڕكاتی نوێژە سوننەتەكانی دوای نوێژی جومعە دیاری كراوە، ئەویش بریتیە لە دوو ڕكات یان چوار ڕكات.
هەر وەكو لە بوخاریدا «1169» ومسلم «729» هاتووە لە عەبدوڵای كوڕی عومەر رضي الله عنهما هاتووە دەفەرمووێ: «صَلَّيْتُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَكْعَتَيْنِ قَبْلَ الظُّهْرِ، وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَ الظُّهْرِ، وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَ الْجُمُعَةِ، وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَ الْمَغْرِبِ، وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَ الْعِشَاءِ» واتە: «ئەم نوێژانەم لەگەڵ پەیامبەری خوا كرد: دوو ڕكاتی پێش نوێژی نیوەڕۆ، ودوو ڕكاتی دوای نوێژی نیوەڕۆ، ودوو ڕكاتی دوای نوێژی جومعە، ودوو ڕكاتی دوای نوێژی مەغریب، ودوو ڕكاتی دوای نوێژی عیشا».
هەروەها لە مسلم «881»دا هاتووە لە ئەبو هورەیرەوە رضي الله عنه دەفەرمووێ: «پەیامبەری خوا فەرموویەتی: «إِذَا صَلَّيْتُمْ بَعْدَ الْجُمُعَةِ فَصَلُّوا أَرْبَعًا»، واتە: «ئەگەر دوای نوێژی جومعە نوێژتان كرد ئەوە چوار ڕكات بكەن».
هەر لە مسلم «882»دا هاتووە، نافع ئەڵێ: «أَنَّ ابنَ عُمَرَ كَانَ إِذَا صَلَّى الْجُمُعَةَ انْصَرَفَ فَسَجَدَ سَجْدَتَيْنِ فِى بَيْتِهِ ثُمَّ قَالَ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَصْنَعُ ذَلِكَ» أخرجه مسلم.، واتە: «كاتێك ئیبن عومەر نوێژی جومعەی بكردایە، دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە دوو ڕكات نوێژی دەكرد، پاشان وتی: پەیامبەری خوا ئاوایدەكرد».
بۆ كۆكردنەوەی هەردو حەدیسەكە -حەدیسی دو ڕكات وچوار ڕكات-، ئیبن ڕەجەب ئەڵێ:
«وقد اختلف العلماء فِي الْجَمع بين حديث ابن عمر وحديث أبِي هريرة:
فقالت طائفة: هو مُخير بين أن يصلي ركعتين أو أربعًا عملاً بكل واحد من الْحَديثين، وهو قول أحْمَد فِي رواية. وقالت طائفة: يَجمع بينهما فيصلي ستًّا، نقل هذا عن أحْمَد كما فِي مسائل ابن هانئ. وقالت طائفة: يَجمع بينهما على وجه آخر، وهو أن الإمام يصلي فِي بيته ركعتين والْمَأموم يصلي أربعًا فِي الْمَسجد. وهو قول زهير بن حرب والْجُوزجاني. وقالت طائفة: يَجمع بينهما، أنه إن صلَّى فِي الْمَسجد صلَّى أربعًا، وإن صلَّى فِي بيته صلَّى ركعتين»اهـ.
ئەوەشی پەسەندە لەو ڕایانە ڕای كۆتاهەمینە كە ئەگەر لە ماڵ كردی دو ڕكات دەكات ئەگەریش لە مزگەوت كردی چوار ڕكات دەكات. ئەمەش هەڵبژاردەی شیخ الإسلام وئیبن قەییمە. وزۆربەی ئەهلی عیلمیش لەسەر ئەوەن كە سەرپشكە لە نێوان دوو ڕكات وچوار ڕكات. والله أعلم.
بەڵام سەبارەت بە کردنى دوو ڕکات سوننەت پێش جومعە ئەوا :
لە ڕۆژانی جومعەدا سوننەتە، تا ئەو كاتەی ئیمام دێتە سەر مینبەر نوێژى سوننەت بکەى ، كاتێك ئیمام هاتە سەر مینبەر ئیتر نوێژكردن نامێنێت، تەنها نوێژی سڵاوی مزگەوت «تحیة المسجد» نەبێت بۆ ئەو كەسانەی تازە دێن بۆ مزگەوت.
ئەی ئێستا ئەو دوو ڕكاتە نوێژەی دەكرێت سوننەتە یان بیدعەیە ولە چییەوە هاتووە؟ ، چونكە تەنانەت وای لێهاتوە ئەوەی نەیكات، یان بڵێت نیە، ئەڵێن: دینی گۆڕیوە یان دینی تازەی هێناوە . . .
وەڵام: ئەو دوو ڕكاتەی ئێستا دەكرێت كە ناونراوە بە سوننەتی «قەبلیەی جومعە» سوننەت نیە، چونكە پەیامبەری خوا ئەمەی نەكردوە وهاوەڵانیش نەیانكردوە .
هۆی دروست بوونی ئەم دوو ڕكاتە؟
ئەم دوو ڕكاتە دروست بووە بەهۆی ئەو بانگەی كە ئیمامی عوسمان دایهێنا.
ئەمەش ئەو فەرموودەیەی پەیامبەری خوا دروستی دەكات كە لە بوخاری وموسلم «838» دا هاتووە، دەفەرموێ: «بَيْنَ كُلِّ أَذَانَيْنِ صَلَاةٌ»، واتە: «لە نێوان هەر دوو بانگێكدا دوو ڕكات نوێژ هەیە».
مەبەستی بانگ وقامەتە، چونكە قامەتیش هەر بانگە.
جا ئەو كەسانە ئەڵێن: بە دەقی فەرمودە لە نێوان بانگ وقامەت دوو ڕكات نوێژ هەیە، ئیتر بۆر ِێگری لە خەڵك دەكەن نوێژ بۆ خۆیان بكەن؟!
ئەی بەرامبەرەكانیان بەچی وەڵامیان دەدەنەوە؟
ئەوانیش ئەڵێن: ئیمامی عوسمان رضي الله عنه ئەم بانگی دووەمەی بۆ ئەوە داهێنا، تا خەڵكی ئاگادار بكاتەوە، وهیچ هۆكارێك نەبوو خەڵكی ئاگادار بكاتەوە وەكو سەماعە وبڵندگۆكان.
هەروەها ئەڵێن: ئەم دوو ڕكاتە ناكرێت لەبەر.
1. ئەگەر ئیمامی عوسمان رضي الله عنه هۆكارێك هەبوایە خەڵكی پێ‌ ئاگادار بكردایەتەوە ئەوا ئەم بانگەی دا نەدەنا.
2. وئیمامی عوسمان رضي الله عنه لە كاتی چێشتەنگاو یەكەم بانگی دانا، ئەگەر هەر كەسێك ئەیەوێت ئەم سوننەتەی عوسمان رضي الله عنه زیندوو بكاتەوە، ئەوا دەبێ‌ لە كاتی چێشتەنگاو یەكەم بانگ بدات. نەك پێنج یان دە خولەك پێش بانگی دووەم !؟
3. وگرنگترین هۆكارێك بۆ نەكردنی ئەم دوو ڕكاتە ئەوەیە پەیامبەری خوا وهاوەڵانیش نەیانكردووە، وهەر كردەوەیەكیش بڕیاری پەیامبەری خوای لەسەر نەبێت قەبوڵ ناكرێت، ئەوەتا دایكی ئیمانداران عائیشە رضي الله عنها دەفەرموێت: پەیامبەری خوا فەرمویەتی: «مَنْ عَمِلَ عَمَلاً لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ» ، واتە: «هەر كردەوەیەك فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت وەرناگیرێت» بوخاری «2697» وموسلم «1718».
وئەم دوو ڕكاتەش فەرمانی پەیامبەری خوای لەسەر نییە ولەژێر فەرمانی ئەودا جێی نابێتەوە.
4. لە هاوەڵانی ئەو سەردەمەوە سابت نەبووە ئەم نوێژەیان لە نێوان ئەم دوو بانگەدا كردبێت.
كەواتە نابێت دوو ڕكات نوێژ بكرێت پێش نوێژی جومعە، ئەمەش ئەصلی بابەتەكەیە ئەگەر ئەتەوێ‌ سوننەت جێ‌بەجێ‌ بكەیت ئەوا سوننەتە نوێژ بكرێت هەتا ئیمام دێتە سەر مینبەر، كە ئیمام هاتە سەر مینبەر ئەوا نوێژی سووننەت نامێنێت .
تێبینى : ئەو فەرموودانەی هاتووە كە دەفەرمووێت: «كان يصلي قبل الجمعة ركعتين وبعدها ركعتين»، وە فەرموودەی: «كان يصلي قبل الجمعة أربعا وبعدها أربعا» زەعیفن بڕوانە: السلسلة الضعيفة.
مامۆستا على خان

سەردان: ٩,٠٧٧ بەش: نوێژى هەینى