ئەگەر ئیمام لە نوێژى نیوەڕۆ و عەسر ئەو ئایەتەى خوێند کە سوجدەى تێدایە دەبێ سوجدە ببات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر ئیمام لە نوێژى نیوەڕۆ و عەسر ئەو ئایەتەى خوێند کە سوجدەى تێدایە دەبێ سوجدە ببات؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
زانایان دەڵێن: نابێت پێشنوێژ ئەو ئایەتە بخوێنێت لەنوێژی سڕیدا كە سوجدەی تێدایە ، چونكە لەوكاتەدا دەكەوێتە نێوان دوو حاڵەتەوە:
یەكەم: یان ئەوەتا سوجدە ببیات و بەو هۆیەوە خەڵكی لەپشتیەوە دەشڵەژێن.
دووەم: یان ئەوەتا سوجدە نەبات و بەو شێوەیە سوننەتێكی وازلێ هێنا.
بۆیە چاك وایە ئیمام ئەو ئایەتە نەخوێنێت كە سوجدەی تێدایە لە نوێژی نیوەڕۆ وعەسردا وە ئەگەریش خوێندی هێچی تێدا نیە.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)

سەردان: ٢,٠٢٥ بەش: نوێژى جەماعەت