نوێژى ئیستیخارە چۆن دەکرێ؟وە ئایا دوعاکەی پێش سەلامدانەوە لەنوێژ دەکرێت یاخود دوای سەلامدانەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
نوێژى ئیستیخارە چۆن دەکرێ؟وە ئایا دوعاکەی پێش سەلامدانەوە لەنوێژ دەکرێت یاخود دوای سەلامدانەوە ؟

  سوننەت وایە دوعای ئیستیخارە پاش سەلامدانەوە لەنوێژ دەکرێت ، جمهوری زانایانیش لەسەر ئەو ڕایەن .
هەروەکو لە " الموسوعة الفقهیة (۳/۲٤٥)" دا هاتووە : حەنەفیەکان و مالکیەو شافعیەکان و حەنبەلیەکانیش دەڵێن : دوعاکە لەپاش نوێژ ئەنجام دەدرێت ، چونکە موافقه لەگەڵ فەرموودەی صەحیحی پێغەمبەری خودا ().
زانای پایەبەرز ابن باز (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرموێت : دروست وایە کەسی موسوڵمان کاتێک نوێژی ئیستیخارە دەکات لەپاش سەلامدانەوە دوعای ئیستیخارە بخوێنێت ، لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەری خودا () کە دەفەرموێت : ( إذا هَمَّ أحَدُكم بالأمرِ فلْيركَعْ ركعتَيْنِ مِن غيرِ الفريضةِ ثمَّ لْيقُلِ: اللَّهمَّ إنِّي أستخيرُكَ بعِلْمِكَ ... ) الحديث.
واتە " ئەگەر کەسێک لەئێوە بەنیازی ئەنجامدانی کارێک بوو با دوو ڕکات نوێژی سوننەت بخوێنێت و پاشان دوعای ئیستیخارە بڵێت..".
ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە دوعای ئیستیخارە پاش نوێژ دەخوێنرێت.(مجموع الفتاوی ۱۱/ ۳۸۹).
هەروەها زانای پایەبەرز ابن عثيمين (بەڕەحمەت بێت) دەفەرموێت : دوعای ئیستیخارە لەپاش سەلامدانەوە لەنوێژی ئیستیخارە دەوترێت ، ئەویش بەپێی فەرموودەی پێغەمبەری خودا ().
وه نوێژى (الإستخارة) واتە ئەو نوێژەى كەداوا لە خوا دەكەیت كام شتەى چاكە ئەوەت بۆ بكات.
شێوازى نوێژەكە ئەوەیە دوو ڕكات نوێژ دەكەیت وەكو چۆن دوو ڕكات سوننەت دەكەیت بە نییەتى نوێژى (الإستخارة) لە دڵەوە. پاشان دواى نوێژەكە دوعاى الإستخارة دەكەیت كە ئەمە دەقەكەیەتى: اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ الْعَظِيمِ فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلَا أَقْدِرُ وَتَعْلَمُ وَلَا أَعْلَمُ وَأَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الْأَمْرَ -ناوى پێویستى یەكەى دەهێنى- خَيْرٌ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْڕي -یان فەرمووى- (عَاجِله وَآجِلِهِ) فَاقْدُرْهُ لِي وَيَسِّرْهُ لِي ثُمَّ بَاڕكْ لِي فِيهِ وَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الْأَمْرَ شَرٌّ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْڕي -یان فەرمووى- (عَاجِله وَآجِلِهِ) فَاصْڕفْهُ عَنِّي وَاصْڕفْنِي عَنْهُ وَاقْدُرْ لِي الْخَيْرَ حَيْثُ كَانَ ثُمَّ أَرْضِنِي]
واتە: خوایە من بە زانستى خۆت داواى خێرو چاكەت لێ دەكەم وداواى توانات لێ دەكەم بە تواناى خۆت وە لە فەزڵى گەورەت داوات لێ دەكەم بەڕاستى تۆ دەتوانى ومن ناتوانم و تۆ زاناى و من نازانم و تۆ زاناى نهێنی ى غەیبەكانى، خوایە ئەگەر ئەم مەسەلەیە چاكە و خێرى تیایە بۆ دین و ژیان و بژێوى و كۆتایى تەمەنم یان ئێستا و كۆتایم ئەوا خوایە بەنسیبم بكەیت و ئاسانى بكەیت لەسەرم و بەرەكەتى تێ بخە بۆم وە ئەگەر ئەم كارە خراپە بۆ دین و بژێوى وكۆتایى تەمەنم یان ئێستا و كۆتایم ئەوا خوایە لێم دووربخەرەوە و منیش لەو دوور بخەرەوە و خەیو چاكەم بە نسیب بكە لە هەر شوێنێك و پاشان دەروونم ڕازى بكە پێى.

سەردان: ١١٨,٧٥٠ بەش: نوێژە سوننەتەکان