حـوكمی دواخستنی قـەزاكـردنەوەی ڕۆژوو بۆ پاش ‏ڕەمەزانی داهـاتوو چیـە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حـوكمی دواخستنی قـەزاكـردنەوەی ڕۆژوو بۆ پاش ‏ڕەمەزانی داهـاتوو چیـە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
كەسێك كە ڕۆژوو نەگرێت لە ڕەمەزاندا بەهۆی سەفەرەوە یان نەخۆشی یان جگە لەمانە، پێویستە لەسەری قەزای بكاتەوە پێش ڕەمەزانی داهاتوو، لە نێوان هەردوو ڕەمەزانەكەدا جێگەیەكی فراوانە لە پەروەردگارمانەوە، بۆیە ئەگەر دوای بخات بۆ دوای ڕەمەزانی داهاتوو، لەو كاتەدا پێویستە لەسەری قەزاشی بكاتەوە، وە پێویستە لەگەڵا قەزاكردنەوەدا خواردنی ژەمی ڕۆژێكی هەژارێكیش بدات، لەكاتێكدا كە ئەمە كومەڵێك لە هاوەڵان فەتوایان داوە لەسەری، وە لە خواردنی ناوچەكە دەبێت كە دەكاتە نزیكەی كیلۆ و نیوێك لە خورما یان برنج یان جگە لەمانە ، بەڵام ئەگەر قەزای كردەوە پێش ڕەمەزانی داهاتوو ئەوا خواردنی لەسەر نیە .
[زانای پایەبەرز:عبدالعزیز بن عبد الله بن باز رِەحمەتی خوای لێ بێت]